یه‌كێك له میوه به سووده‌كان بۆ جه‌سته و پاراستنی له نه‌خۆشی میوه‌ی هه‌ناره، هه‌روه‌ها سركهكهشی به‌هه‌مان شێوه سوودی زۆری هه‌یه، چونكه سركه‌ی هه‌نار ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی خۆراكی و ڤیتامین كه ده‌تپارێزێت له ماده ژه‌هراوییه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی سركه‌ی هه‌نار ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌نجامیان داوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه سركه‌ی هه‌نار چه‌ندان كاریگه‌ری به‌سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و له‌ناوبردنی خانه ژه‌هراوییه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سركه‌یه به‌وه ناسراوه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان و ماده ریشاڵییه به‌سووده‌كان كه جه‌سته ده‌پارێزن و ناهێڵن ماده‌ی ژه‌هراوی و ماده زیانبه‌خشه‌كان بێنه ناو جه‌سته، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی سركه‌ی هه‌نار ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – ژه‌هر و هه‌وكردن له جه‌سته‌دا ناهێڵێت: یه‌كێك له سووده گرینگه‌كانی سركه‌ی هه‌نار ئه‌وه‌یه كه ماده‌ی ژه‌هر و هه‌وكردن له‌ناوده‌بات و جه‌سته ده‌پارێزێت له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه به‌هۆی هه‌وكردنه‌وه تووشت ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م سركه‌یه بڕێكی زۆر ماده‌ی ریشاڵی و دژه ئۆكسان له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌م ماده‌یه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار كه به‌هۆی ژه‌هر و هه‌وكردنه‌وه دروست ده‌بێت.
دووه‌م – له نه‌خۆشی شیرپه‌نجه ده‌تپارێزێت: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی ئه‌م سركه‌یه ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات و ناهێڵێت تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار ببیت، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سركه‌ی هه‌نار ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین E و دژه ئۆكسان كه جه‌سته ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.