ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مان كه‌سێكى كاندید كردووه، كه پێشتر به تۆمه‌تى پێوه‌ندى به رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده‌وه گیراوه.
سایتى
سكاى نیوز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات میدیاكانى توركیا باس له عوسمان نوورى گول ئه‌چار ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكه له كاندیده‌كانى حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان و له پارێزگاى وان كاندید كراوه و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى لیسته‌كه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا.
میدیاكانى توركیا ئاماژه بۆ رابردوو عوسمانى نوورى ده‌كه‌ن، كه پێشتر به تۆمه‌تى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوى قاعیده له‌گه‌ڵ 16 گومان لێكراوى تر، له ساڵى2009 گیراوه، دواتر دراوه‌ته دادگا و چه‌ندان مانگ گیراوه.
دواتر له ساڵى 2014 هێزه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ى، كه‌چى شاره‌دارى هه‌رێمه‌كه پشتگیرى كردووه و وه‌ك سزایه‌كیش به‌رپرسى هێزه‌كانى دژه تیرۆرى گواستووته‌وه.
له‌وه ده‌چێت عوسمان نوورى پێوه‌ندى نزیكى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هه‌بێت، چونكه له ساڵى 2014 خۆى وه‌ك شاره‌دارى وان كاندید كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش پشتیگریى كرد، كه‌چى ده‌رنه‌چوو. چونكه له‌كاتى به‌ڕێوه‌بردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچى كرد، له‌وانه‌ى ته‌قه‌ى له كاندیده ركابه‌ره‌كانى كرد.
له 24ى حوزه‌یران/ یۆنیۆى داهاتوو، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مان له توركیا ئه‌نجام ده‌درێت.