شیروان زرار گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌ند داواكارییه‌كیان له حكوومه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كلای ده‌كاته‌وه و ده‌توانن له 30ى ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
گوته‌بێژى كۆمسیۆن له‌م دیمانه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه"دا، كه‌موكوڕییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له 12ى ئایار ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ "سوودی لێ وه‌رده‌گرین". هاوكات له‌باره‌ى تۆماری ده‌نگده‌رانی كوردستان كه مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر بوو، رونكردنه‌وه‌ده‌دا.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 30ى ئه‌یلوولی ده‌ستنیشان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رنجتان له‌سه‌ر كاته‌كه هه‌یه؟
وه‌ك كۆمسیۆن كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كردووه و كۆبوونه‌وه‌ى تریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به فه‌رمی وه‌ڵامی حكوومه‌ت بده‌ینه‌وه له‌باره‌ى گونجاوی كاته‌كه یان نا، به‌زووترین كات وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه. به‌ڵام پێویسته كۆبوونه‌وه‌ی تر له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بكه‌ین له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ى هه‌ڵبژاردن، پاككردنه‌وه‌ى تۆماری ده‌نگده‌ران كه ئاخۆ حكوومه‌ت هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پێشمه‌رگه ناچار ده‌كات هاوكارمان بن یان نا. پرسی گرێبه‌ستى پێوه‌ند به پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كه پێویسته له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكرێ، ئاخۆ رای حكوومه‌ت چییه، هه‌ندێك شتى تریش هه‌ن ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت باسیان بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر دڵنیا بووین له‌وه‌ى حكوومه‌ت ئه‌وانه جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌وكات ده‌توانین به دروستى بڵێین ده‌توانین له 30ى ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببه‌ین یان نا، چونكه كۆمسیۆن لایه‌نى جێبه‌جێكاره نه‌ك بڕیارده‌ر.
كه‌واته ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پێویستییه‌كانتان دابین بكات له رووى كاته‌وه كێشه‌تان نابێت؟
نه‌خێر كێشه‌مان نابێت، چونكه هه‌ڵبژاردنى رابردوو 105 رۆژ له به‌رده‌م كۆمسیۆن بوو، ئه‌نجامیشی دا، ئێسته 150 رۆژه كه‌واته كێشه نابێت ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت له‌كاتى خۆیدا پێویستییه‌كان دابین بكات نه‌ك دواى بخات و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانى نه‌بێت. چونكه پێشتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكوومه‌ت كۆ بووینه‌ته‌وه و به‌ڵێنی داوه، به‌ڵام ئه‌وه پێویستى به نووسراوی فه‌رمییه.
له‌باره‌ى تۆماری ده‌نگده‌ران، هی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، ناوخۆ و پێشمه‌رگه، قسه‌تان له‌گه‌ڵ كردوون؟
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی گه‌یشتووه. دوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ى تر قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ كردووه كه هاوكات وه‌زارى پێشمه‌رگه‌یشه، ئه‌وان به‌ڵێنیان داوه هه‌ر داتا و زانیارییه‌كیان لابێت بیده‌ن به كۆمسیۆن. ئه‌وه‌ى من هه‌ستم پێی كرد ترسیان هه‌یه له بڵاوبوونه‌وه‌ى داتاكانى هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه له‌به‌ر هۆی ته‌ناهی، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان گوت كه‌ی كاتى هه‌ڵبژاردن دیاری بكرێت، ئاماده‌ن هاوكاری كۆمسیۆن بكه‌ن.
ئێمه به وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌مان گوتووه كه پێویست ناكات هه‌موو ئه‌ندامانى هێزه ته‌ناهییه‌كان بكه‌ین به ده‌نگده‌ری تایبه‌ت، ره‌نگه بۆ رۆژى هه‌ڵبژاردن له كۆی 185 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت پێویست بكات 10 هه‌زار بهێڵرێته‌وه و ئه‌وانى تر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له ده‌نگدانی گشتى ده‌نگ بده‌ن.
له‌باره‌ى یاسای هه‌ڵبژاردن، هه‌موار ده‌كرێته‌وه یان نا؟
كۆمسیۆن لایه‌نى جێبه‌جێكاره، سه‌رنج و تێبینی خۆمان داوه‌ته په‌رله‌مان له‌باره‌ى یاساكه‌ى ئێسته، ئه‌وان به‌رپرسن له هه‌مواركردنه‌وه و نه‌كردنه‌وه‌ی، ره‌نگه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كۆ ببینه‌وه.
پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق چه‌ند داواكارییه‌ك هه‌بوو، له‌وانه هه‌ڵبژاردن به لیستى داخراو بێت، به‌ڵام هێشتا سه‌ری نه‌گرتووه و نه‌كراوه به بڕیار، یان به‌كارهێنانى سندووقی زیره‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى عێراق، به‌ڵام ره‌نگه له‌مه‌دا پاشه‌كشه هه‌بێت، یان كێ بۆی هه‌یه رۆژه‌كه دیاری بكات و كۆمسیۆن راسپێرێت به‌گوێره‌ى دابه‌شكردنى یاسای سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی كوردستان كه كێشه‌ى له‌سه‌ره، به‌شداری هێزه چه‌كداره‌كان كێشه‌ى له‌سه‌ره كه ده‌نگده‌ری تایبه‌ت كێیه، له‌سه‌ر ماوه‌ى رۆژى ده‌نگدان كێشه هه‌یه كه 12 سه‌عات بێت یان كه‌متر یان زۆرتر، به‌ڵام ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیۆنه یه‌كلای بكاته‌وه.
ئه‌م سه‌رنجانه‌مان داوه به په‌رله‌مانى كوردستان، بۆیه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێت له یاساكه، ده‌بێ زوو بكرێت تا كۆمسیۆن له‌سه‌ر بنه‌ماى گۆڕانكارییه‌كان ئاماده‌كاری بكات و ئێسته‌ش تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانى په‌رله‌مانى كوردستاندایه. ئه‌وانیش ددانیان به‌وه‌دا نا كه كه‌موكوڕی زۆر هه‌یه له یاساكه‌دا، دواجاریش هه‌موار بۆ باشتركردنى پرۆسه‌كه‌یه.
له‌باره‌ى سندووقی زیره‌ك، پێشتر ده‌نگێك هه‌بوو له كۆمسیۆن هه‌ڵبژاردن به‌و سندووقه بكرێت، ئایا دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌و ده‌نگه وه‌ك خۆی ماوه؟
بڕوام وایه جارێ زووه بۆ به‌كارهێنانى ته‌كنۆلۆجیاى زانیاری بۆ هه‌ڵبژاردن، له ئه‌مه‌ریكاش له هه‌ندێك ویلایه‌ت به ئه‌لیكترۆنى كرا، به‌ڵام پێشتر راى خه‌ڵك وه‌رگیرابوو، پێم وایه هێشتا بۆ كوردستان زووه. له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى عێراق ناتوانین بڵێین هاك كراوه یان نا، ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین بزانین چی رووی داوه، دواتر كۆمسیۆن كارێك ده‌كات بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ر خۆیان بڕوایان پێى نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌وه ناكرێت. به‌ڵام به‌گشتى دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕوایان به سندووقی زیره‌ك نه‌ماوه، به بۆچوونى منیش ده‌كرێت هه‌ردووكیان بێت، هه‌م جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست و هه‌میش سندووقی زیره‌ك بێت، به‌ڵام زیاتر بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ست بێت، به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌ى ئه‌نجامی ده‌ست و ئه‌لیكترۆنى وه‌ك یه‌ك بێت، له‌وكاته‌دا سندووقی زیره‌ك بۆ ئه‌وه باشه كه راپۆرته‌كه‌ت به ئاماده‌كراوی ده‌داتێ.
له بڕیاره‌كه‌ى حكوومه‌ت باسی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم نه‌كراوه، هیچ قسه‌یه‌ك كراوه بكرێ یان كه‌ى ده‌كرێت؟
به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى حكوومه‌ت ناكرێت، ئه‌گه‌رچی پێشتر ئێمه پێشنیارمان كردبوو هه‌رسێ هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه بكرێت كه له رووى تێچوونه‌وه كه‌متره و هاووڵاتیش ماندوو نابێت.
هه‌ڵسه‌نگاندتان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌كان چی ده‌بێت و سوودی چی لێ وه‌رده‌گرن؟
بێگومان ئه‌وه‌ى رووی دا سوودی لێ وه‌رده‌گرین، من خۆم سه‌ردانى چه‌ند بنكه‌یه‌كم كردووه. ئامێره‌كان كوالێتییان به‌رز نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ى له وڵاتان به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌بوو هه‌ر 10 په‌نجه‌ى ده‌خسته سه‌ر سندووقی زیره‌ك نه‌یده‌خوێنده‌وه، ئه‌مه‌ش زیان له كات ده‌دات. له ده‌نگدانی تایبه‌تیش ئه‌وان یه‌ك هۆڵیان دیاری كردبوو نه‌ك سیسته‌می وێستگه و دابه‌شكردنى ده‌نگده‌ران، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستبوونى قه‌ره‌باڵغی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دابه‌ش بكرێت، ئه‌وا قه‌ره‌باڵغی دروست نابێت.
كه‌واته ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانی عێراق یه‌كێك له گرفته‌كان لایه‌نی ته‌كنیكی بوو، چی ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر؟
له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان داده‌نیشین، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مترین سكاڵا و ناڕه‌زایه‌تى هه‌بێت دواى هه‌ڵبژاردن، چونكه دواجار كۆمسیۆن لایه‌نى جێبه‌جێكاره و له خزمه‌تی ئه‌واندا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.