ئه‌مڕِۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كێتى باسى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى كرد و خالید شوانى گوتى، "پۆستى سه‌رۆك كۆمارى مافى یه‌كێتییه" له به‌رانبه‌ریشدا خه‌سره‌و گۆران گوتى، "پێدانى پۆسته‌كان ته‌نیا به خواستى كورد نییه".
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كورت له نێوان شاندى پارتى و یه‌كێتى له به‌غدا، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى نێوان خه‌سره‌و گۆران و خالید شوانى بابه‌تى پۆستى سه‌رۆك كۆمار ورووژێنرا.
خالید شوانى ئه‌ندامى شاندى یه‌كێتى گوتى، "پۆستى سه‌رۆك كۆمارى مافى یه‌كێتییه، بۆیه ئێمه ئه‌و پۆسته به مافى خۆمان ده‌زانین".
له به‌رانبه‌ریشدا خسره‌و گۆران له باره‌ى هه‌مان بابه‌ت گوتى، "ئێمه ئه‌مڕۆ نه‌هاتووین بۆ ئه‌وه‌ى پۆست دابه‌ش بكه‌ین، پێدانى پۆستیش ته‌نیا پێوه‌ندى به كورده‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌بێت رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تریش بكرێت، ئاخۆ كامه پۆست به كامه پێكهاته‌ى عێراق ده‌درێت، دواتریش له نێوان پێكهاته‌كه رێككه‌وتن ده‌كرێت كه پۆستى سه‌رۆك كۆمار، به كامه لایه‌ن ده‌درێت".
وێڕاى ئه‌م دوو لێدوانه‌ى پارتى و یه‌كێتیش، هه‌ردوولا له كۆتای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه دووپاتى ئه‌وه‌یان كرده‌وه كه له دیدارى ئه‌مڕۆ باسى هیچ شتێك له‌م بابه‌تانه‌یان نه‌كردووه.