به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، حكوومه‌تی تره‌مپ ڕای گه‌یاندووه كه هه‌نارده‌كردنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی بۆ سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی زیاد ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش داوای له كۆنگرێس كردووه بۆ پێداچوونه‌وه له فرۆشتنی زیاتر له 120 هه‌زار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ سعوودیه و هاوپه‌یمانانی.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌نارده‌كردنی چه‌كه‌وه بۆ وڵاتانی كه‌نداو له سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێت، هاوكات حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕێككه‌وتنێكی به بڕی حه‌وت ملیار دۆلار واژوو كردووه به مه‌به‌ستی فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌یش ترسێكی زۆری بۆ هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كانه بۆ توندوتیژی و كوشتنی هاووڵاتییان له شه‌ڕی سعوودیه و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌كار دێت كه له ساڵی 2015وه به‌رده‌وامی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، بڕیاری 40 ڕۆژ بۆ پێداچووونه‌وه له بڕیاری فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو دراوه، ئه‌م بڕیاره‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئامانجی تره‌مپ زیادكردنی هه‌لی كاره له ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی قازانجكردن له فرۆشییه‌كانی چه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه.