ڤیان ده‌خیل وه‌ك ناڕه‌زایییه‌ك له به‌رانبه‌ر هه‌ژمارنه‌كردنى زۆر له ده‌نگه‌كانى ئاواره‌كانى شنگال، ده‌ڵێ "ئه‌و كاره‌ى كۆمسیۆن له سووتاندنى ده‌نگى ئێزیدییه‌كان، هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ داگیركاریى داعش نه‌بوو".
ڤیان ده‌خیل له
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌گرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به سووتاندنى ده‌نگى ئێزیدییه‌كان وایكردووه بۆ یه‌كه‌مجار له دواى 2003 وه، شنگال نوێنه‌رى له په‌رله‌مانى عێراق نه‌بێت.
ڤیان ده‌خیلى په‌رله‌مانتارى ئێزیدى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، "ئه‌و كاره‌ى كۆمسیۆن هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ داگیركارییه‌كه‌ى داعش نه‌بوو".
ڤیان ده‌خیل ده‌ڵێ "دیاره جینۆساید وازمان لێ ناهێنێ و به‌دوامانه‌وه‌یه". دواتریش ده‌نووسێ "فه‌رامۆشكردن و سووتاندنى ده‌نگى ئێزیدییه‌كان له لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، جیاوازى له‌گه‌ڵ داگیركاریى داعش نییه".
له ساڵى 2014 رێكخراوى تیرۆریستى داعش، شارى شنگالى داگیر كرد و كچ و ژنانى ئێزیدى وه‌ك كه‌نیزه برد، كه به قێزه‌وترین رووداوى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌م داده‌نرێت.
له‌دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقیش به ده‌رنه‌چوونى كاندیدێكى شنگال، دووباره ئێزیدییه‌كان هه‌ست به سته‌م ده‌كه‌ن.