ڕێژه‌ی زۆری ڕیشاڵ له میوه‌ی سندی وا ده‌كات ئاستی كلۆكۆز له خوێن دا جێگیر و هاوسه‌نگ ببێ، ڕێگه‌یش نادات ئاستی ئه‌نسۆلین كه‌م ببێته‌وه و نزیكتان بكاته‌وه له تووشبوون به شه‌كره و جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك، هاوكات خواردنی سندی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش.
میوه ترشه‌كان به تایبه‌تی سندی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڕیشاڵیان تێدایه، ده‌توانن به خواردنی ئه‌و میوانه ئاستی كلۆكۆز له خوێن ڕێك بخه‌ن، چونكه ڕیشاڵ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شه‌كر له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه هه‌ڵبمژرێت و له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره دوورتان ده‌خاته‌وه.
ئه‌گه‌ر تۆ به‌ده‌ست گرفتی كه‌می ئه‌نسۆلین ده‌ناڵێنی كه ده‌بێته هۆی تووشبوون به شه‌كره، به خواردنی سندی و ترشه‌مه‌نییه‌كان ده‌توانی له‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه خۆت ڕزگار بكه‌یت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه كین فوگیۆكا له نۆرینگه‌ی سكرێپس له كالیفۆرنیا ئه‌نجامی داوه و بۆی ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی میوه‌ی سندی له سیسته‌می خۆراكیان بوونی هه‌یه، زیاتر جه‌سته‌یان هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین ده‌رده‌دات.
سوودێكی تری خواردنی سندی كه له توێژینه‌وه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته‌یه، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه و زانیارییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشی شه‌كره، ئه‌وانه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كراوه له ماوه‌ی 12 هه‌فته 3.5 ره‌تل كێشیان كه‌می كردووه.
هاوكات پزیشكان هۆشداریان داوه، له‌وه‌ی كه دانانی سندی له سیسته‌می خۆراكی، پێویستی به ڕاوێژی پزیشكی هه‌یه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشن و كێشه‌ی تری ته‌ندروستیان هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌رمانی تر ده‌خۆن، چونكه مه‌ترسی هه‌یه، سندی له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كان كاریگه‌ری و كارلێك دروست بكات، ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و جه‌ڵته‌ی خوێن و گرفتی گورچیله، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆل و ده‌رمانه پڕ له كالیسیۆمه‌كان و ده‌رمانی كه‌م كردنه‌وه‌ی فشاری خوێن و حه‌بی دژه سكپڕی و دژه نیگه‌رانی و خه‌مۆكی ده‌خۆن.
سەرچاوە/
live-strong