زۆركات جووڵه‌ی سه‌رنجڕاكێش و سه‌ركێشی ده‌بینیت و پێیس ه‌رسام ده‌بیت، به‌ڵام قه‌ت بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه شێوازی موزیك ژه‌نینیش سه‌رنجت ڕابكێشێت؟ گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی شێوازه سه‌یره‌كه‌یه‌وه له‌كاتی ژه‌نینی ئامێره موزیكییه‌كاندا سه‌رنجی هه‌موانی بۆلای خۆی ڕاكێشاوه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره ئه‌و گه‌نجه ئه‌مه‌ریكییه هه‌ردوو ئامێری ڕیكۆرده‌ر و بووق، به‌یه‌كه‌وه له‌ڕێگه‌ی كونی لووتیه‌وه، سه‌رنجی بینه‌رانی بۆخۆی ڕاكێشاوه، چونكه هه‌ر ئه‌وه نییه ئامێره‌كان بژه‌نێت، به‌ڵكو ئاوازه‌كه‌شی به‌دڵی گوێگرانیه‌تی.
ڤیدیۆی ئه‌و گه‌نجه دوای ئه‌وه‌ی له یووتووب بڵاوكرایه‌وه و له چه‌ند ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كیش دانرا، بینه‌رێكی زۆری بۆخۆی ڕ‌اكێشا، به‌ڵام دواتر ڤیدیۆكه به هۆكارێكی نادیار سڕایه‌وه و دوباره‌ی ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یل خۆی داینایه‌وه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل