پیاوێكی ئیماراتی له‌به‌ر هۆكارێكی سه‌یر كه پێوه‌ندی به باوكی ژنه‌كه‌یه‌وه هه‌بوو، چاره‌كێك دوای ماره‌كردنی ژنه‌كه‌ی له دادگای وڵات، فیشه‌كێكی پێوه نا و كوشتی.
له ئیمارات، كچ و كوڕێك بڕیاری هاوسه‌رگیرییان دا، له ڕۆژی ماره‌كردنه‌كه‌شیان له دادگا، زاوا و باوكی كچه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتن كه وه‌ك ماره‌یی 100 هه‌زار درهه‌م كه ده‌كاته 30 هه‌زار دۆلار به بووكه‌كه بدرێت، كه ته‌نیا 50 هه‌زار درهه‌میان له پێش ئیمزاكردنی قازی وه‌رگرێت و دواتر ئه‌وی تریش.
هه‌ر له‌ناو دادگادا، خێزانی هه‌ردوو لا و بووك و زاوا شایه‌تییان بۆ ماره‌كردنی ئه‌و دووانه دا، له‌سه‌ر تۆماری دادگاش بوكه‌كه 50 هه‌زار درهه‌می بۆ نووسرا، كه‌چی باوكی كچه‌كه هه‌ر له‌و خوله‌كه‌دا داوای نیوه‌ی تری پاره‌كه‌ی كرد كه به كچه‌كه‌ی بدرێت.
زاواش داوای كرد چاوه‌ڕێی بكات هه‌تا بڕه پاره‌كه كۆ ده‌كاته‌وه، ته‌نیا پێنج خوله‌ك بوه‌ستێت، به‌ڵام باوكی كچه‌كه پێداگیری كرد و هه‌ر ویستی له‌و خوله‌كه‌دا پاره‌كه وه‌رگرێت، بۆیه داوای له زاوا كرد له هاوڕێ و كه‌سه‌كانی وه‌رگرێت كه له شوێنه‌كه ئاماده‌ن.
زاوا به‌م كاره‌ی باوكی كچه‌كه به ته‌واوی توڕه و ده‌مارگیر بوو، هه‌ستی به سوكایه‌تی پێكردن كرد، هه‌ر بۆیه پێش ئه‌وه‌ی ماره‌كردنه‌كه‌یان ببێته 15 خوله‌ك، چه‌كی ده‌رهێنا و تووڕه‌یی خۆی به كوشتنی ژنه تازه ماره‌كراوه‌كه‌ی سارد كرده‌وه.