توێژینه‌وه نوێیه‌كان سه‌لماندوویانه كه زه‌یتی باده‌م به یه‌كێك له باشترین زه‌یته‌كان داده‌نرێت بۆ جه‌سته، جونكه پێكهاته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه به‌سووده‌كان و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی زه‌یتی باده‌م ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه زه‌یتی باده‌م چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌كانی "كالیسیۆم، زینك، منگه‌نیز، پۆتاسیۆم و فۆسفۆڕ" و چه‌ندان ڤیتامیی به‌سوود وه‌ك ڤیتامینه‌كانی "K ،E و B6" جگه له‌وه‌یش كه رێژه‌یه‌كی زۆر دژه ئۆكسان و ئۆمێگا شه‌ش له خۆده‌گرێت، بۆیه چه‌ندان سوود به جه‌سته ده‌به‌خشێت كه لێره‌دا باسیان لێ ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – زه‌یتی باده‌م پێستی رووخسار ده‌گه‌شێنێته‌وه: ئه‌م زه‌یته كارده‌كات بۆ زیادكردنی گه‌شانه‌وه‌ی پێست و پاراستنی له سووتان به‌هۆی خۆره‌وه، جگه له‌وه‌یش ئه‌گه‌ر رۆژانه دووجار بۆماوه‌ی پێنج خووله‌ك رووخسارتی پێ مه‌ساج بكه‌ی ئه‌وا پێستی سه‌ر سه‌موچاوت ساف ده‌كات و بریقه‌داری زیاد ده‌كات و ڕه‌شی ژێر چاوه‌كان ناهێڵێت.
دووه‌م – زه‌یتی باده‌م قژ له رووتانه ده‌پارێزێت: وه‌ك له توێژینه‌وه‌كاندا هاتووه، چه‌وركردنی قژ به زه‌یتی باده‌م قژت ده‌پارێزێت له ڕووتانه‌وه له هه‌مان كاتدا قژ به‌هێز ده‌كات، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كۆلاجین و ڤیتامین E له‌ناو ئه‌م زه‌یته‌دا.