ماكرۆن: سێ دەوڵەتی ئەوروپا لەناو رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران دەمێننەوە

:: PM:11:47:24/05/2018 ‌

ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا لە رووسیاوە دووپاتی دەكاتەوە كە هەرسێ دەوڵەتی ئەوروپا (فڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا) كە واژوویان لەسەر رێككەوتننی ئەتۆمی ئێران كردووە، لەناو رێككەوتننەكە دەمێننەوە.

ماكڕۆن لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ڤلادیمێر پووتنی سەرۆكی رووسیا لە مۆسكۆ دووپاتی كردەوە كە لەگەڵ مۆسكۆ نیگەرانی هاوبەشمان هەیە لەبەرانبەر پرۆگرامی مووشەكی بالیستی ئێران و دۆخی رێككەوتننە ئەتۆمییەكە لە دوای 2025 و چالاكی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لای خۆیەوە پووتین رای گەیاند كە ناكرێت هەردوو پرسی پارێزگاریكردن لە رێككەوتننی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و پڕۆگرامی مووشەكی و چالاكییەكانی لە ناوچەكە بەیەكەوە ببەستینەوە و ئاماژەی كرد، پێویستە پارێزگاری لە رێككەوتننەكە بكەین و یۆكیا ئامانۆ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لای خۆیەوە دووپاتی كردووەتەوە كە ئێران پابەندە بە هەموو مەرجەكانی رێككەوتننەكەوە.

پووتن وریایی لە ئەنجامی فەشەلهێنان بە رێككەوتننەكە دا كە بۆ پێمان ناخۆشە، هاوكات پێشوازی لەو هەڵوێستەی ئەوروپا لەبەرانبەر رێككەوتننەكە دەكەین كە بە ئاسانی نەهاتە دی.

رێككەوتننی ئەتۆمی نێوان ئێران و شەش زلهێزی دنیا لە 2015 هاتە سازكردن لە سەردەمی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەوكاتی ئەمەریكا، بەڵام لەدوای بوونە سەرۆكی دۆناڵد ترەمپ و لە 12ی ئەم مانگە لە رێككەوتننەكە پاشەكشەی كرد بەوەی كێشە و كەموكوڕی زۆری تیادایە و پێویستە نوێ بكرێتەوە، ئەو كارەی ئێران رەتی دەكاتەوە.

سەرچاوە/ سپۆتنیك




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل