شتێكی باو و گونجاوه، كه به‌هۆی له‌یه‌كتر تێنه‌گه‌یشتن یان له‌یه‌ك حاڵی نه‌بوونی دوو هاوسه‌ر، جیابوونه‌وه هه‌ڵبژێرن و هه‌ركه‌سه و بڕوات به‌لای ژیانی خۆیه‌وه، به‌ڵام جیابوونه‌وه به‌هۆی خواردنه‌وه شتێكی نامۆیه كه بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژوودا ڕووی دا.
میدیا میسرییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، پیاوێكی 29 ساڵی میسری به ناوی هیشام، ژنه‌كه‌ی به شێت و ناته‌واو ناو بردووه و تۆمه‌تباری كردووه، چونكه ویستوویه‌تی ماڵه‌كه‌یان وه‌ك ماڵی هیندی لێ بكات و به هه‌مانشێوه‌ی ژیانی هیندییه‌كان بژی و هه‌ڵسوكه‌وت بكات، له هه‌ر هه‌مووشی ناخۆش و بێزاركه‌رتر به‌لای پیاوه‌كه‌وه، ئاماده‌كردنی خواردنه هیندییه‌كان بوو له لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه، كه به ته‌واوی بێزار و تووڕه‌ی كردبوو.
دوای پێنج مانگ له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، ئه‌و پیاوه به‌رگه‌ی خواردن و كولتووری هیندی نه‌گرتووه و به په‌له له ژنه‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به میدیاكانی گوتووه، هه‌رگیز نه‌یویستووه ژنێكی له‌و شێوه‌یه بێنێت، كاتێك دایكیشی چووه بۆ داوای ئه‌و كچه، به كچێكی ده‌ستڕه‌نگین و پاكوخاوێن وه‌سفی كردووه، نه‌یزانیوه كه وه‌ك هیندی ده‌بێت.
ماڵی ئه‌و پیاوه له ماوه‌ی پێنج مانگدا به ته‌واوی وه‌ك ماڵی هیندی لێ هاتبوو، ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگی هیندیشی كڕیبوو و به‌رده‌وام له‌به‌ری ده‌كرد، قسه‌كانیشیانی له‌به‌ر كردبوو و به‌رده‌وام سه‌یری گۆرانی و دراماكانیانی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش پیاوه‌كه‌ی بێزار و تووڕه كرد، بۆیه به یه‌كجاری له ژنه‌كه‌ی جیا بووه‌وه.