به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا له ڕێكخراوی(AfD)ی دژه كۆچبه‌رانی ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاند، هه‌موو ئه‌و دكتۆر و په‌رستیار و شۆفێری تاكسی و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌ی مسوڵمانن و به‌ڕۆژوو ده‌بن، پێویسته له مانگی ڕه‌مه‌زاندا كار نه‌كه‌ن.
پێگه‌ی
thenews له هه‌واڵێكدا ڕای گه‌یاندووه، مارتن زیشێت سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتار له حزبی كڕێكارانی ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، پێویسته ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی مسوڵمانن و له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو ده‌بن، له‌م مانگه‌دا مۆڵه‌ت وه‌رگرن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن به باشی كار بكه‌ن و پزیشكێك چۆن ده‌توانێت پشكنین بۆ نه‌خۆشێك بكات له كاتێكدا بۆ ماوه‌ی چه‌ندان سه‌عات هیچی نه‌خوادووه‌ته‌وه.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره زیاتر گوتی، بۆچی ده‌بێت خه‌ڵكانی تر باجی هه‌ڵه‌كانی كاركردنت بده‌ن له كاتێكدا به‌ڕۆژووی.
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی قسه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتاره نه‌دا.
هاوكات ئه‌م لێدوانانه له‌دوای قسه‌كانی وه‌زیرێكی دانیماركی دێت كه هه‌مان بیروبۆچوونی هه‌بوو و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه.
ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی مسوڵمانن كه ژماره‌یان ده‌گاته چوار ملیۆن، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی له وڵاتانی عێراق و سووریاوه هاتوون به‌هۆی شه‌ڕه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له وڵاته‌كه ده‌ژین.