له هه‌رێمی كوردستاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بچووكترین جۆری دراو 250 دینارییه، هه‌رزانترین كاڵا و خوارده‌مه‌نی وڵاتانی دراوسێ به‌و نرخه له ماركێته‌كان ساغ ده‌كرێنه‌وه، له كاتێكدا ده‌بێت به نرخێكی كه‌متر بفرۆشرێن. نه‌بوونی دراوی وردتر بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رۆژانه زیانی دارایی به‌ر هاووڵاتییان بكه‌وێت.
له‌وانه‌یه به رواڵه‌ت 250 دینار لای هاووڵاتی، بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م بێت، به‌ڵام له واتا ئابوورییه‌كه‌ی پاره‌یه‌كی زۆره و زۆربه‌ی ئه‌و كێك و چپس و خۆاراكانه‌ی زیاتر منداڵان ده‌یكڕن، نرخیان به 250 دیناره، له كاتێكدا نرخه راسته‌قینه‌كه‌یان زۆر له‌و بڕه پاره‌یه كه‌متره.
تێچووی له‌و كاڵایانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن و لێره به 250 دینار ده‌فرۆشرێن، له وڵاتانی دراوسێ 100 دیناریش خه‌رجییان نییه، كه‌چی لێره به دوو هێنده و هه‌ندێك جار چوار هێنده‌ی نرخ ساغ ده‌كرێته‌وه. بۆ نموونه هه‌ندێك چپسی ئێرانی له هه‌ولێر به 500 دینار ده‌فرۆشرێت له كاتێكدا له ئێران نرخه‌كه‌ی 500 تمه‌نه.
نرخی هه‌زار تمه‌نی ئێرانی ده‌كاته 400 دینار، به‌و پێیه 250 دیناری عێراقی ده‌كاته 625 تمه‌ن. له ئێران هێشتا مامه‌ڵه به 100 تمه‌نیش ده‌كرێت. بۆ كارگه‌یه‌كی ئێرانی كه چپس به‌رهه‌م دێنێت، ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستان به هه‌رزانترین نرخی بیفرۆشێت، هێشتا 625 تمه‌نی ده‌ست ده‌كه‌وێت، له كاتێكدا هه‌مان كاڵا له ئێران به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی نیوه‌ی ئه‌و نرخه‌ی تێناچێت تا به دوو هێنده‌ی نرخ ساغ بكرێته‌وه.
جه‌لال جیهانی كه له بازاڕی دراوی هه‌ولێر كار ده‌كات بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه گه‌وره‌یی دراوی دینار، به‌سوودی بازرگانانی ئێرانه و ئه‌وان ئه‌گه‌ر كاڵایه‌ك به 100 دیناریش به‌رهه‌م بهێنن، ئه‌وا ئه‌گه‌ر لێره به هه‌رزانترین نرخ بیفرۆشنه‌وه، هیشتا 150 دینار خێر ده‌كه‌ن له كاتێكدا ئه‌وه دادپه‌روه‌رانه نییه.
ئه‌و كه رۆژانه ئاڵوگۆڕی دینار و تمه‌ن ده‌كات گوتی، نه‌بوونی دراوی ورده‌ی دینار، زیانه بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه كڕیاری كه‌لوپه‌لی ئێرانی و توركین.
هاوكات دكتۆر لوقمان عوسمان پسپۆڕی بانك و گه‌شه‌پێدانی ئابووری بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، دراوی ورده یه‌كه‌یه‌كی گرینگه له گه‌شه‌پێدانی ئابووریی هه‌موو وڵاتێك و له وڵاتان ته‌نانه‌ت مافی كارمه‌ند یان كرێكاریك كه له به‌رهه‌مهێنانی كاڵایه‌كدا رۆڵی هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای بچووكترین یه‌كه‌ی دراو، پاداشت و مافه‌كه‌ی بۆ دیاری ده‌كرێت.
ئه‌و له‌باره‌ی دراوی 250 دیناری له عێراق گوتی، ده‌مێكه هاووڵاتی هه‌ست به‌و كێشه‌یه ده‌كات و حكوومه‌تیش كه زیاتر حكوومه‌تی به‌غدا لێی به‌رپرسیاره و هیچ سیاسه‌تێكی پێڕه‌و نه‌كردووه تا ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكات. به‌گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه‌ی ئابووری، هه‌ندێك دووكاندار له بری وه‌رگرتنی 250 دینار دوو كێك یان دوو كاڵا ده‌ده‌ن به كڕیار كه پێوه‌ندی به ویژدانی دووكانداره‌كه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا له رووی یاسایی ناچێته چوارچێوه‌ی دیاریكردنی نرخ، چونكه یه‌كه بچووكه‌كه‌ی دراو به‌رزتره له نرخی راسته‌قینه‌ی كاڵاكه‌وه.
كاتێك هاووڵاتی 250 دینار به كاڵایه‌ك ده‌دات كه ده‌زانێت نرخه راسته‌قینه‌كه‌ی نییه، به‌رده‌وام له توانا دارایییه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه و رۆژانه‌ش هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه به‌ره‌وڕوون. كاتێك 250 دینار بچووكترین هێزی كڕیار بێت، واتای له‌ده‌ستچوونی پاشه‌كه‌وتی دارایی ده‌گه‌یه‌نێت و به‌گشتی تا یه‌كه‌ی دراو بچووكتر بێت، ئه‌وا وزه‌ی زیاتر بۆ به‌كاربه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دكتۆر لوقمان هه‌ندێك چاره‌سه‌ری ده‌خاته ڕوو، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه دراوی ورده چاپ بكرێت و قه‌باره‌كه‌ی جێگه‌ی په‌سندی خه‌ڵك بێت. بۆ نموونه له رابردوودا پاره‌ی 50 دیناری كاغه‌ز و 25 دیناری ئاسن چاپ كرا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه پێویسته جۆره‌كانی 50 دیناری و ته‌نانه‌ت 100 دیناری به قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر چاپ بكرێن.
دووه‌م رێگه كه ئه‌و ئابووریناسه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، بریتییه له چاودێری بازاڕ و دیاریكردنی نرخه‌كان، چونكه ناكرێت له بازاڕی ئازاد‌دا دووكاندار یان بازرگان به حه‌زی خۆی نرخ دیاری بكات. جگه له‌م چاره‌سه‌رییانه به بۆچوونی ئه‌و ئابووریناسه ئه‌گه‌ر سیسته‌می دارایی عێراق پێش بكه‌وێت و هاوشێوه‌ی وڵاتان به كریدیت كارت له ماركێته‌كان بتوانرێت شتومه‌ك بكڕدرێت، ئه‌وا كێشه‌كه به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر ده‌بێت و له كڕیندا هیچ زیانێك به‌ر هاووڵاتی ناكه‌وێت.