له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزی میسردا، ژن و مێردێك له نهۆمی شه‌شه‌مه‌وه خۆیان فڕێ دایه خواره‌وه، كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ شتێكی سه‌یر و بێ مانا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
میدیاكانی میسر بڵاویان كرده‌وه، پیاوێكی 33 ساڵ، له نهۆمی شه‌شه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كی مه‌ریوتییه له میسر خۆی فڕێ دایه خواره‌وه و ڕاسته‌وخۆ مرد، دوای ئه‌ویش به چه‌ند چركه‌یه‌ك دواتر، ژنه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵدا و به‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌وت، هه‌رچه‌نده تا نه‌خۆشخانه ژنه‌كه مایه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌ویش مرد.
به هۆی ده‌نگه ده‌نگه‌كانی له پێش مردنیان كردوویانه، دراوسێكانیان ئاشكرایان كرد، كه ئه‌و پیاوه توانای منداڵ خستنه‌وه‌ی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی ناخۆشی كردووه و به‌رده‌وام هه‌ستی به كه‌موكورتی كردووه، بۆیه ئه‌و خه‌مه زۆری بۆ هێناوه و له‌و به‌رزایییه‌وه خۆی هه‌ڵداوه‌ته خوار و كۆتای به ژیانی خۆی هێناوه.
ئه‌مه‌ش ژنه‌كه‌ی تووشی شۆك كردووه و نه‌یزانیوه له دوای ئه‌و چی بكات، بۆیه ڕاسته‌وخۆ خۆی فڕێ داوه و ئه‌ویش كۆتای به ژیانی خۆی هێناوه و له خه‌می منداڵ نه‌خستنه‌وه خۆیان ڕزگار كردووه.
به‌ڵام دراوسێكانی ئه‌و ژن و مێرده، ئه‌وه‌شیان ڕوون كردووه‌ته‌وه گوایه ژنه‌كه به‌رده‌وام له‌باره‌ی نه‌توانینی منداڵ خستنه‌وه‌ی مێرده‌كه‌یه‌وه شكاندوویه‌تییه‌وه، بۆیه جاروبار گوێیان له ده‌نگی پیاوه‌كه بووه كه تووڕه بووه، گوتوویه‌تی هه‌مووتان ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه، به‌مه‌ش ده‌ڵێن گوایه ژنه‌كه ڕه‌خنه‌ی لێ گرتووه، بۆیه به‌و شێوه تونده مێرده‌كه‌ی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.