شلیك یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه بڕیكی زۆر مادی خۆراكی تێدایه و زۆر به‌سووده و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میوه‌یه‌كی به‌تامه، هه‌روه‌ها شه‌ربه‌ته‌كه‌ی به هه‌مان شێوه چه‌ندان ماده‌ی خۆراكی و ڤیتامین له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمه‌ڵێك سوودی بۆ ته‌ندروستی جه‌سته هه‌بێت.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری "
organicfacts" دا باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی سرووشتی شلیك ده‌كات و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكان چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ربه‌ته سرووشتییه ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه شه‌ربه‌تی شلیك ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان كه جه‌سته به ته‌ندروستی ده‌هێڵنه‌وه و له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌یپارێزن، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م شه‌ربه‌ته ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – شه‌ربه‌تی شلیك پێستی رووخسار به جوانی ده‌هێڵێته‌وه: به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكانی جوانكاری پێست ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه شه‌ربه‌تی شلیك زۆر به‌سووده بۆ پێستی رووخسار، چونكه پێكهاته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده دژه ئۆكسانه‌كان و ڤیتامینه‌كانی E و C كه پێستی ده‌موچاو ساف ده‌كه‌ن و له زیبكه و په‌ڵه‌ی ڕه‌ش ده‌یپارێزن.
دووه‌م – شه‌ربه‌تی شلیك ئێسك به‌هێز ده‌كات: به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له "كالیسیۆم، مه‌نگه‌نیز، زینك، فۆسفۆڕ، ئاسن و مس" له‌ناو پێكهاته‌ی ئه‌م شه‌ربه‌ته‌دا یارمه‌تی به‌هێزكردنی ئێسك ده‌دات و ناهێڵێت ئێسك به‌شێوازێكی ئاسان له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا بشكێت، هه‌روه‌ها پووكانه‌وه‌ی ئێسك كۆنترۆڵ ده‌كات له كه‌سانی به‌ته‌مه‌نداچوو.