له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، ڕووداوێكی هاتوچۆ له نێوان چه‌ند ئۆتۆمبێلێكدا ڕووی دا، به هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی بوونه قوربانی و زیانێكی زۆری مادیش به ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وت.
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نزیك سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی زاخۆ له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، به هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه سێ هاووڵاتی زیانیان به‌ركه‌وت، له كۆتادا دووانیان گیانیان له ده‌ست دا كه كارمه‌ندی ئیبراهیم خه‌لیل بوون و خه‌ڵكی زاخۆ بوون، یه‌كێكیان به سه‌ختی بریندار بوو، جگه له‌مانه‌ش زیانێكی زۆری مادی به‌ر هاووڵاتییان كه‌وتووه.
ئازاد ته‌ها به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی دهۆك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕووداوه‌كه له نێوان ئۆتۆمبێلێكی پیك ئاپ نیسانی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلێكی لاندكروزه‌ر ڕووی داوه.
به پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی دهۆك، ته‌نیا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا 23 ڕووداوی هاتوچۆ له سنووری پارێزگای دهۆك ڕوویان داوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێسته 11 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 24 كه‌سی تریش بریندار بوون.
زاخۆ/نه‌وزاد هلۆری