بۆچی پێویستە سەوزە ڕەگدارەكان بخورێت

:: AM:10:48:10/06/2018 ‌
كاتێك مەسەلەكە دێتە سەر ڕەگی سەوزەكان، زۆرێك لە ئێمە بیر لە پیاز، پەتاتە، گێزەر دەكەینەوە، بەڵام لەراستیدا زۆر سەوزەی ڕەگداری تر هەن كە بەسوودن بۆ لەش و پێویستە بخورێن بۆ ئەوەی سوودە خۆراكییەكانی بە مرۆڤ بگات، لێرە دا باس لە  سەوزە ڕەگدارەكان دەكەین كە پێویستە بە لایەنی كەمەوە هەفتەی سێجار یەكێك لەم سەوزانە بخورێت.

یەكەم: توور، چاندنی توور لە كێڵگەدا بەسوودە بۆ ڕووەكەكانی تریش، بەتایبەتی دانەوێڵەكان، بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە كە ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە لەش كەم دەكاتەوە و چەندان هەوكردنی جۆراوجۆر چارەسەر دەكات، بەتایبەتی هەوكردنی كۆئەندامی میز.

دووەم: پەتاتەی شیرین، هەموومان حەز بە خواردنی پەتاتە دەكەین، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6, C, E، ئەگەر بۆ رێجیمی رۆژانە زیاد بكرێت زۆر بەسوودە، چونكە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ هەستی برسیەتی كەم دەكاتەوە، باشترین ڕێ بۆ خواردنی پەتاتەی شیرین كوڵاندنیەتی و خواردنیەتی لە پێش ژەمەكان، بۆ ئەوەی پێكهاتە خۆراكییەكانی بە لەش بگات.

سێیەم: شێلم، سەوزەیەكی تری ڕەگدارە چ گەڵاكانی چ سەلكی شێلم گرنگن بۆ لەش، بۆ پرۆسەی هەرسكردن و هەناسەدان زۆر بەسوودن و سیستەمی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن باشتر دەكەن.

چوارەم: زەردەچەو، بەهەمانشێوە یەكێكە لەو ڕەگانەی كە پێویستە لە خۆراكی رۆژانەدا هەبێت، چونكە گرنگن بۆ تەندروستی لەش و سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی وزەیە، بۆ پێستت و چالاككردنی مێشك زۆر بەسوودە

پێنجەم: زەنجەفیل، لەوانەیە زەنجەفیلت بەكارهێنابێت لە ئامادەكردنی ژەمەكاندا وەكو تامێك، بەڵام لە ڕاستیدا بڕێكی زۆر سوودی تەندروستی هەیە كە گرنگن بۆ لەش وەكو ڕێگرێك دژی نەخۆشی شێرپەنجە بەكاردەهێنرێت، سووڕی خوێن باشتر دەكات، ڕێ لە هێڵنجدان دەگرێت تەنانەت هەوكردن كەم دەكاتەوە.

شەشەم: چەوەندەر، پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی ڕەنگێكی سووری هەیە و خرۆكە سوورەكانی خوێن زیاد دەكات و یارمەتی پاككردنەوەی لەش دەدات، باشترین ڕێ بۆ خواردنی چەوەندەر كوڵاندنە، بۆ ئەوەی بەها خۆراكییەكان لە دەست نەدات.



وشە - ئاوات ئازاد