دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی له ناو بانیۆی گه‌رماوه‌كه‌دا خنكا و مرد، ئه‌و ژنه به باوه‌ش منداڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و له باخه‌كه‌یاندا ئاگری تێ به‌ردا، به‌و هیوایه‌ی وشك بێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان.
له لادێی تریاو پروندا باشووری ویلز، ژنێك له كاتی سه‌رشووشتنی منداڵه‌كه‌یدا، كه‌مێك كچه‌كه‌ی به‌جێ هێشتبوو، به‌مه‌ش كچه‌كه‌ی له‌ناو بانیۆی گه‌رماوه‌كه‌دا گیانی له ده‌ست دا و خنكا.
ئه‌م رووداوه‌ش دایكه‌كه‌ی تووشی شۆك كرد و خه‌مێكی گه‌وره‌ی باوه‌ڕ پێنه‌كراوی كرد به دڵیدا، بۆیه باری ده‌روونی تێكچوو و پێی وابوو ئه‌گه‌ر ئاگری تێ به‌ردات، وشك ده‌بێته‌وه و دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان.
ئه‌و ژنه كچه‌كه‌ی له به‌تانییه‌ك پێچا و له باخه‌كه‌ی حه‌وشه‌ی ماڵی خۆیان ده‌ستی به سووتانی كرد، له‌و كاته‌شدا براكه‌ی بینی، بۆیه خێرا پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرد و له ڕووداوه‌كه ئاگاداری كردنه‌وه.
پۆلیسه‌كان ئه‌و ژنه‌یان گرتووه و چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاترن تا له هۆكاری ڕووداوه‌كه تێبگه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێك له نزیكترین هاوڕێكانی ئه‌و ژنه، به پۆلیسه‌كانی گوتووه كه ئه‌و دایكه چه‌ند كێشه‌یه‌كی ده‌روونی هه‌یه، بۆیه به‌و كاره هه‌ستاوه و وای هه‌ست كردووه منداڵه‌كه‌ی پێ زیندوو ده‌كرێته‌وه.