توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه رۆژانه خواردنی پێنج دانه له گوێز یارمه‌تییه‌كى باشه بۆ باشتركردنی فه‌رمانه‌كانی جه‌سته و ئارام كردنه‌وه‌ی مێشك، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌شێوازێكی ئارام بخه‌وی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی گوێز ده‌كات و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه گوێز زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته به‌گشتی و مێشك به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر ماده خۆراكییه‌كان و ماده ڕیشاڵییه‌كان و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان به تایبه‌ت ڤیتامین "B6" له‌ناو گوێزدا كه ئه‌مه‌یش واده‌كات مێشك ئارام ببێته‌وه، بۆیه پزیشكان ده‌ڵێن شه‌وانه پێش سه‌عاتێك له خه‌وتن چوار بۆ پێنج دانه گوێز بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وێكی ئارامت لێ بكه‌وێت.
پزیشكان به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانیان چه‌ندان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر گوێز ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی خه‌وتنت هه‌یه رۆژانه گرینگی بده به خواردنی گوێز، چونكه گوێز هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته و مێشك ڕێكده‌خات و به‌شێوازێكی ته‌ندروستانه هۆڕمۆنه‌كان له جه‌سته‌وه بۆ مێشك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی باشتركردنی باری خه‌وتن و بوونی خه‌وێكی ئارام.