هەنار میوه‌ سیحراوییه‌كى گۆیى زه‌وى

ھەنار یه‌كێكه‌ له‌و میوه‌ تایبه‌تانه‌ى كه‌ زۆربه‌ى خه‌ڵكى حه‌ز به‌ خواردنى ده‌كه‌ن به‌ جۆره‌ها شێوه‌، ناوی زانستی: (Punica granatum) یه‌و  میوەیەکە، ئاسایی ڕەنگی سوورە، له‌ ڕووى ته‌ندرووستى دنیایه‌ك گوته‌ و زانیارى له‌سه‌ر  گوتراوه‌ و له‌سه‌رجه‌م ئاینه‌كان به‌هۆى نهێنى له‌ پێكهاته‌ و سووده‌كانییه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئاینه‌ ئاسمانییه‌كان بڕوایان وایه‌ ئه‌م میوه‌یه‌ میوه‌ى به‌هه‌شتى بێت و له‌گه‌ڵ درووست بوونى باوكى مرۆڤایه‌تى ئاده‌م له‌سه‌ر گۆیى زه‌وى ڕووا‌وه‌ و كۆنترین میوه‌یه‌ له‌ دنیاد اخۆى له‌ نه‌هێشتن و له‌ناوچوون پاراستووه‌.

هه‌نار لە قورئانی پیرۆزدا ناوی ھاتووە. تا ئێستایش جوولەکەکان ھەنار لە ھەندێ تقوسی ئایینی بەکار دەھێنن، ڕۆمانییه‌كان و یۆنانییه‌كان و فیرعەونەکان ھەناریان ناسیووە ئەمەیش لە نەخش و نیگاری سەر دیواری پەرستگاکانیان دەرکەوتووە.

بنەچەی ھەنار ئاسیایە بە تایبەتیش ئێران و ھیندستان، ھەنار لە شامەوە (سووریا، ئوردن، فەلەستین، لبنان) گواستراوەتەوە بۆ باکووری ئەفه‌ریقا و میسڕ و حەوزی سپی ناوەڕاست.

سێ جۆر ھەنار ھەیە، ھەناری شیرین و ھەناری ترش و ھەناری مزر کە تامەکەی لە نێوان ترشی و شیرینی دایە، هه‌نار باشترین بژاردەیە بۆ دابەزاندنی كێش و ڕێجیمێكی تەندروست.

میـوەی هەنـار، له‌ كۆنه‌وه‌ میسڕییه‌كان پێیان وابووه‌ كه‌ باشترین بژاردەیە بۆ دابەزاندنی كێش و ڕێجیمێكی تەندروست، لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەكان و بڕێكی كەم گەرمۆكەی تێدایە، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ چه‌ندان سوود و تایبه‌تمه‌ندى تر كه‌ له‌ خواره‌وه‌دا به‌ ووردى باسمان كردووه‌.

چارەسەر بە ھەنار:

1. گیراوەکەی ئازار شكێنە و باشە بۆ چارەسەرکردنی تا.

2. گیراوەی ھاڕاوی گوڵەکەی باشە بۆ چارەسەرکردنی سکچوون و لەناوبردنی جۆرەکانی کرمی مشەخۆر.

3. توێکڵی ھەنار دواى کوڵاندنى لەگەڵ ھەنگوین باشە بۆ نه‌رمكردنه‌وه‌ى قوورگ.

4. پاککەرەوه‌یه‌كه‌ بۆ ناو دەم و سنگ و کۆکە ڕەشە.

5. دڵ و گەدە بەھێز دەکات و خوێن پاک دەکات و باشە بۆ کەمکردنی ھەوکردنی جگەر و دژ بە ڕشانەوەیە، ھەروەھا ڕێژەی میزکردن زیاد دەکات.

6. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرسکردن و دەبێتە ھۆی ھەرسکردنی خواردنی قورس و چەور.

7. کرمی مشەخۆر دەردەکاتە دەرەوەی لەش و باشە بۆ چارەسەرکردنی سکچوون.

8. کوڵاوی توێکڵەکەی باشە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست.

9. ھەنار یەکێکە لەو میوانەی لەوەرزی پایزدا پێ دەگات، خواردنی ئەم میوەیەش بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەبێتە ھۆی پاراستنی مرۆڤ لە زۆرێک لەنەخۆشیە مەترسیدارەکان، بەھۆی بوونی ماددە دژەئۆکسیدەکان و ڤیتامینەکانەوە ھەنار دەبێتە ھۆی پاراستنی پێست و مانەوەی بەجوانی، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێش رۆژانە خواردنی سێ ھەنار ھۆکارێکی باشە کە پارێزگاری لەگەنجێتیت بکەیت و نیشانەکانی پیربوون لەخۆت دووربخەیتەوە.

10. سودەکانی ھەنار بۆ پاراستن لە پیربوون: ھەنار زۆرێک لە ڤیتامینە گرنگەکان کە لاشە پێویستی پێیەتی تێیدایە، کە ڕۆڵیان ھەیە لە مانەوەی پێست بەجوانی، بوونی ڤیتامین A و C وا دەکات کە ڕووخسار بەجوانی بمێنێتەوە نیشانەکانی پیربوون دوابخات، ھەروەھا ھۆکارێکە بۆ دروست نەبوونی لۆچبوونی پێست.

11. سودەکانی ھەنار وەک دژە ئۆکسید: بەھۆی بوونی بڕێکی باش لە دژە ئۆکسیدەکان دەبێت هۆی له‌ناوبردنی ئۆكسانه‌كان له‌ خانه‌كانی ناو له‌ش دا.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ پزیشكانی بواری قەڵەوی و دابەزاندنی كێش، شەربەتی هەنار یەكێك لە باشترین شەربەتە تەندروست و پڕ سوودەكان بە جەستە و تەندروستی مرۆڤ هەژمار دەكەن، بە پێویستی دەزانن هەم منداڵ و هەم گەورە بیخۆنەوە، چونكە سوودی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

پسپۆڕانی بواری خۆراك و خواردنەوەكان دەڵێن، هەنار زۆر دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، ئەمەیش وا دەكات مرۆڤ بەخێرایی هەست بە تێربوون بكات، ئەمەیش رێگەیەكی بەهێزە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لە قەڵەوی رزگاریان بێت خواردنەوەی شەربەتی هەنار رێژەیەكی زۆری چەوری لە خوێن ناهێڵێت، هاوكات دژە ئۆكسیدیكی بەهێزیشە.

پسپۆڕەكان دەڵێن، بە خواردنەوەی شەربەتی هەنار زۆر بە ئاسانی دەتوانن بەسەر قەڵەوی بەگشتی و بەتایبەتیش بەدەست زیادی كێشی سەر سنگ و سك زاڵ بن و رزگارتان بێت.

بۆیە ئەو شارەزایانە رێنوێنیمان دەكەن كە رۆژانە پەرداخێك شەربەتی هەنار بەلایەنی كەمەوە بخۆینەوە، بۆ ئەوەی بەخێرایی لە كێشەی قەڵەوی رزگارمان بێت.

سه‌رچاوه‌: mawdoo3 - webteb


وشە - محەمەد میران


PM:07:08:13/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 635 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌