پووتن و ترەمپ لەسەر نزیككردنەوەی سەرۆكی كۆریای باكور كێبەركێ دەكەن

:: PM:06:51:15/06/2018 ‌

ڤلادیمێر پووتن سەرۆكی رووسیا بانگێشتننامەیەكی فەرمی ئاراستەی كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكور كرد بۆ سەردانیكردنی رووسیا لە مانگی سێپتێمبەری داهاتوو، هاوكات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە یەكشەمی داهاتوو پێوەندی بە سەرۆكی كۆریای باكورەوە دەكات.

ئاژانسی "رۆیتەرز" ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردەوە كە پووتن داوای لە كیم یۆنگ نام بەرپرسی كۆریای باكوور كردووە كە دوێنێ پێنجشەم كۆبوونەوە، بانگەشەی سەردانیكردنی مۆسكۆ لەلایەن كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكور بە پیۆنگیانگ بگەیەنێت.

پووتن زیاتر گوتی، پێشوازی لە لووتكە مێژووییەكەی سێشەمی رابردووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆكی كۆریای باكور دەكەین.

ئەو بانگەشە پووتن لە دوای سەردانی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ پیۆنگیانگ دێت لە سەرەتای ئەم مانگە. 

لای خۆیەوە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ هەینی رای گەیاند كە بەنیازە یەكشەمی داهاتوو پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكور ساز بكات، ئەوەش لە دوای كۆبوونەوەی لووتكەی نێوانیان لە 12ی ئەم مانگە لە سنگاپوور.

ترەمپ گوتی، ژمارەیەكی تەلەفۆنیم داوەتە كیم كە دەتوانێت راستەوخۆ پێوەندیم پێوە بكات و هەفتەی داهاتووش پێوەندی تەلەفۆنی بە كۆریای باكورەوە دەكەم.

سەرچاوە/ سكای نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل