توركیا بۆردومانی سنووری سیدەكان دەكات

:: AM:09:38:16/06/2018 ‌
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا شەوی ڕابردوو چەند شوێنێكیان لە بناری چیای شەكیو بۆردمان كرد كەژمارەیان چوار فڕۆكە بوون دواتر بەرەو قەندیل ڕۆیشتوون.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، هەرێم عەلی هاووڵاتیەكی گوندی لێوژە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا زۆر بەنزمی بەسەر گوندەكانی لێوژە و ئێندزە دەسووڕانەوە لەسنووری شارۆچكەی سیدەكان، هەروەها چەند شوێنێكیان لە بناری چیای شەكیو بۆردمان كرد.

ئەو هاووڵاتیە زیاتر گوتی، فڕۆكەكان ژمارەیان چوار فڕۆكە بوون  بەرەو بناری قەندیل ڕویشتن سنوورەكەكانی ئێمە لە سەعات 12ـی شەو ئارام بۆتەوە.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندی بە بەرپرسانی سنووری شارۆكە سیدەكان كرد، بەڵام كەس وەڵامی پێوەندییەكەی نەدایەوە.

پێشتر ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارۆكەی سیدەكان بە"وشە"ـی ڕاگەیاندبوو، ماوەیەكە بۆردمانی سوپای توركیا بەبیانووی هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو بە( پەكەكە) لە ناوچەكە چڕتربوونەتەوە و بەردەوام تۆپخانە و فڕۆكە جەنگییەكان  ناوچە سنوورییەكانی دەڤەری سیدەكان بۆردمان دەكەن.

بەهۆی بەردەوامی شەڕی پەكەكە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستە 300 گوند ئاوەدان نەكراوەتەوە و چۆڵكراون. 



وشە - رامیار جەواد