كەنەدا بازرگانی لەگەڵ ئەمەریكا دەوەستێنێت

:: PM:02:30:16/06/2018 ‌
بەهۆی دروستبوونی كێشە لە نێوان سەرۆك وەزیرانی كەنەدا و ترەمپ، هەروەها مەترسییەكانی هەڵگیرسانی جەنگی ئابووری، حكوومەتی كەنەدا بڕیاری وەستاندنی پێوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی دا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەك دەریخستووە 70%ـی كەنەدییەكان داوایان لە حكوومەتی وڵاتەكەیان كردووە پێوەندییە بازرگانییەكان لەگەڵ ئەمەریكا بوەستێنێت و چیتر كەلوپەلی ئەمەریكی هاوردەی وڵاتەكەیان نەكرێت.

ڕاپرسییەكە ژمارەیەك لە لایەنگران و پشتگیریكەرانی ترۆدۆی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە هاووڵاتیانی كەنەدی و ئەمەریكی بەشداربوون و داوایان كردووە حكوومەتی كەنەدا ڕێی تر بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی كارە بازرگانییەكانی بەردەوای پێبدا جیا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.  

ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا كردو بە درۆزن و بێهێز ناوی برد، ئەمەیش كەنەدییەكانی توڕە كردووە و كاردانەوەیان بۆ ئەو كارەی ترەمپ هەبوو.



وشە - په‌یام محه‌مه‌د