سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بیناڵی یلدرم به ته‌واوی دژی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستایه‌وه و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌ن و ڕێ ناده‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیكی وڵاته‌كه‌ی بۆ بۆردمان كردنی ئێران به‌كاربهێنێت.
بیناڵی یلدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "BABAlA TV"ی له وه‌ڵامی پرسیاری هه‌ڵوێستی ئه‌نكه‌ره له ئه‌گه‌ری هه‌وڵدانی واشنتن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران، له ڕێی بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دووپاتی كرده‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وتوون، بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیك بۆ هێرشی سه‌ر تیرۆریستان نه‌بێ، بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی تر ڕێ ناده‌ین به‌كار بهێنرێت.
زیاتر گوتی، ئه‌نكه‌ره به ته‌واوی دژی به‌كارهێنانی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر وڵاتانی تر، ڕێ به كاری له‌وشێوه‌یه‌یش نادات، پێشتریش له‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا هێرشی ده‌كرده سه‌ر ڕژێمی ڕووخاوی عێراق له 2003 ڕێمان به ئه‌مه‌ریكا نه‌دا، بنكه سه‌ربازییه‌كه بۆ لێدانی عێراق به‌كاربهێنێت.
ئاماژه‌ی دا، ئێران ماوه‌ی 600 ساڵه وڵاتێكی دۆستی توركیایه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نكه‌ره پشتیوانی كه‌س ناكات له دژی دراوسێكانی.
ئه‌و قسانه‌ی یلدرم له كاتێكدایه ناوه‌نده‌كانی لیكۆڵینه‌وه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه دوای گفتوگۆ و دانوستاندن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكور، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكا به توندی به ڕووی ئێران بوه‌ستێته‌وه.
بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیكی ئاسمانی له 1951 دروست كراوه و هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانی ئاسمانی توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێ نیشته‌جێیه و ده‌كه‌وێته شاری ئه‌ده‌نه‌ی باشووری توركیا.