په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد، هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌كه‌ی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی و دوور له به‌شبه‌شێنه جێبه‌جێ نه‌كرێ.
عه‌بدولسه‌لام
مالیكی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتی، زۆر پێویسته گفتوگۆ له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست پێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان پێكبهێنرێت، ئه‌وانه‌ی تا ئێسته ڕاگه‌یه‌نراون، ته‌نیا ڕێككه‌وتنن نه‌ك ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی و گه‌وره‌ترین فراكسیۆن.
ئاماژه‌ی دا، پرۆسه‌ی سیاسی ته‌نیا به پشت به‌ستن له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن دروست نابێ، به‌ڵكوو پێویستی به په‌یماننامه و به‌ڵێننامه هه‌یه و هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایش هێلی سووری له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك نییه و گفتوگۆكانیشمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تح و فراكسیۆنه‌كانی تر به‌رده‌وامی هه‌یه، هاوپه‌یمانی له نێوان سائیروون و فه‌تح تا ئێسته ڕووكه‌شییه و یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، هاوپه‌یمانییه‌كه له ڕووكه‌ش دا بوونی هه‌یه، به‌ڵام له ناوه‌وه به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شاوه و له‌یه‌كتر دووره، بۆیه پێویسته گفتوگۆی ڕاسته‌قینه‌وه و چڕ له نێوان هه‌مووان ده‌ست پێ بكات، بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن و پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی.