ئه‌گه‌ر چى ماوه‌یه‌كه گرژى و ئاڵۆزى كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو وڵاتى توركیا و فڕنسا، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یشدا كه‌مێك پێش ئێسته له په‌ویه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، ئمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕنسا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆکی تورکیا پرسە نێودەڵەتی و هەرێمییەکانیان تاوتوێکرد.
ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، دوای تێپەڕَبوونی ماوەیەک لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان فڕەنسا و تورکیا دێت، بەهۆی دۆخی سووریاوە، ئه‌م جاره هه‌ردوو وڵات له ڕێگه‌ى په‌ویه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییه‌وه پرسە نێودەڵەتی و هەرێمییەکانیان تاوتوێکرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هاوتا فره‌نسییه‌كه‌ى لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا جەختیان کردووه‌ته‌وه لە گرنگی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی سوریا و ڕوبەڕوبونوەی تیرۆر و پرسی کۆچبەران و گرنگی هاوکارییەکانی هه‌ردوو وڵات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانە هەرێمییەکان خسته ڕوو.
ئەردۆغان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسی لە ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ واشنتۆنیش کردووه، کە هیوایه‌ك بۆ هاوکاریکردن لە نێوان لایەنەکان دەکاتەوە لە سوریادا، بەتایبەت ئەو پرس و خواسانەی پەیوەندیان بە منبەج هەیە لە باکووری ئەو وڵاتەدا، و دۆخى سه‌ربازى ناوچه‌كه‌یش به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكى ئارامتر ده‌بات.