سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاشكرای كرد، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له عێراق دژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق وه‌ستاوه‌ته‌وه و مافی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و ئازه‌ربایجانی به كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی داوه و به‌مه‌یش كێشه له نێوان هه‌ردوو دروست بووه.
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی
"بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، عه‌باس عومران سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له عێراق، له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و مافی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و ئازه‌ربایجانی له هێڵی ئاسمانی عێراقی وه‌رگرتووه‌ته‌وه و به كۆمپانیای "ئه‌لناسر"ی ئه‌هلی داوه، ئێسته‌یش كۆمپانیای ئه‌لناسر به پشتیوانی عه‌باس عومران سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی ئازه‌ربایجان ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق له كاتێكدایه ڕۆژی دووی نیسان / ئه‌پریلی ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، به نووسراوێكی فه‌رمی فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی عه‌باس عومرانی له سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی عێراق ده‌ركرد، به‌ڵام عه‌باس عومران بڕیاره‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و به‌رده‌وامه له كاره‌كه‌ی، تا كه‌سێكی پسپۆر له بواره‌كه له شوێنی داده‌نرێ.