شەربەتی جۆرە جیاوازەکانی میوەكان هەر یەكەیان سوود و تایبەتمەندی خۆیان بۆ جەستە هەیە ، هەروەها یەكێك لەو میوانەش قەیسییە كە پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە شەربەتەكەی بخۆین چونكە چەندان سوودی هەیە بۆ جەستەمان.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
naturalfoodseries" دا بڵاو كراوەتەوە، باس لە سوودەكانی خواردنەوەی شەربەتی قەیسی دەكات و دەڵێت، بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەكان پزیشكان ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە شەربەتی قەیسی چەندان سوودی هەیە بۆ جەستە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەكی زۆر مادە خۆراكییەكان و ڤیتامینەكان كە تێیدایە، بۆیە پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە رۆژانە پەرداخێكی لێ بخۆینەوە، چونكە ئەم سوودانەی هەیە:
یەكەم – بینایی باشتر دەكات و ئێسكی جەستە بەهێز دەكات: پزیشكان دەڵێن ئەو كەسانەی ڕۆژانە پەرداخێك بۆ دوو پەرداخ شەربەتی قەیسی دەخۆنەوە لە كێشەكانی بینایی چاوەكانیان بەدوور دەبن و چاوەكانیان بە سەلامەتی دەمێنێتەوە، هەروەها پزیشكان دەڵێن بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر مادەی كالیسیۆم لەم شەربەتەدا ئێسكی جەستەیش بەهێز دەكات و لە پووكانەوە دەیپارێزێت.
دووەم – كرداری هەرس ئاسان دەكات و پێستیش گەشاوەتر دەردەخات: بوونی ڕیشاڵە مادەكان لەناو ئەم شەربەتەدا كاری هەرس كردن ئاسانتر دەكات و گەدە لە سووتان دەپاریزێت هەروەها كاری ڕیخۆڵە ئاسان دەكات ناهێڵێت تووشی هیچ كێشەیەك ببێت، لەگەڵ ئەوەیشدا بوونی ڕێژەیەكی زۆر مادەی كۆلاجین لە شەربەتی قەیسیدا جوانی پێست زیاد دەكات و سافتری دەكات و لە زیبكە و پەڵەی ڕەش رزگاری دەكات.