له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ردوولا باسیان له پرسی سووریا و كێشه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا كرد.
ئاژانسی
رۆیته‌رز ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیای بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، له پێوه‌ندییه‌كه‌ی نێوان لاڤرۆڤ و پۆمپیۆ پێوه‌ندییه دیپلۆماسی و سیاسییه‌كانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكه‌یان بوو.
هاوكات پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به پێوه‌ست بوونی هه‌ردوو لایه‌ن به ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی شه‌ڕ داوه له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه ساڵی پار له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
پۆمپیۆ گوتی، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌نجام دراوه، پێویسته ڕژێمی ئه‌سه‌د و حكومه‌تی ڕووسیا پابه‌ند بن به نه‌بوونی هیچ هێزێكی تر له‌م ناوچه‌یه.
پێوه‌ندی نێوان حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وتووه و تا ئێسته كێشه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌ردوو لایه‌ن له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵاته‌وه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها پێشبینی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پوتین و تره‌مپ له داهاتوویه‌كی نزیك له ئارادایه.