محه‌مه‌د ساحب ده‌راجى وه‌زیرى پێشووى پیشه‌سازى عێراق ئاشكراى كرد، عێراق ده‌توانێ به 65 دۆلار گولله هاوه‌نێك به‌رهه‌م بهێنێ، كه‌چى به 250 دۆلار له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت.
وه‌زیرى پێشووى پیشه‌سازى عێراق له دیمانه‌یه‌كیدا كه پێگه‌ى
"به‌غداد الیوم" ئاماژه‌ى بۆ كردووه، باس له یه‌كێك له گه‌نده‌ڵییه‌كانى به‌رپرسانى عێراق ده‌كات ئه‌ویش له بوارى پیشه‌سازى سه‌ربازى ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م وه‌زیره نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه و باس له گولله هاون ده‌كات و ده‌ڵێ، ئێمه له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان گولله‌یه‌كمان به كوالێتى به‌رز به خه‌رجى 65 دۆلار دروست كرد، كه‌چى له ده‌ره‌وه به 250 دۆلار هاورده كراوه، كه هى هه‌شتاكان له كۆگاكان هه‌ڵگیراوه.
ئه‌و وه‌زیره‌ى پێشووى بازرگانى له‌م دیارده‌یه‌دا به‌رپرس و په‌رله‌مانتارانى عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ"هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌داران و په‌رله‌مانتاران تانه له به‌رهه‌مى سه‌ربازى و ته‌واوى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ده‌ده‌ن، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پیشه‌سازییه‌وه دروست كراوه، كه‌چى ئه‌و بابه‌تانه خه‌رجیان كه‌متر و كوالێتیان به‌رزتره".
ده‌شڵێ" ئه‌وان پێداگریى له‌سه‌ر هاورده‌كردن ده‌كه‌ن، كه داهاتى ئابوورى عێراق به‌هه‌ده‌ر ده‌بات".