ئەمڕۆ 19ی حوزەیران، 71 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی چوار ئەفسەرە کوردەکە "خەیروڵا عەبدولکەریم، مستەفا خۆشناو، محەمەد قودسی و عیزەت عەبدولعەزیز" دا تێپەڕ دەبێت.
ئەو چوار ئەفسەرە کوردە، پلەی فەرماندەیان لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد وەرگرت، و پاش ڕووخانی کۆمار، بۆ باشووری کوردستان گەڕانەوە و لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە گیران و لە سێدارە دران.
ئه‌وان به چه‌ند سه‌عاتێك پێش سه‌پاندنی بڕیاری له سێداره‌دان به‌سه‌ریاندا، دوا په‌یامی خۆیان له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان كرد، كه به گه‌وره‌ترین سامانی له پاش جێماوه‌یان بۆ گه‌لی كورد داده‌نرێت، كه تێیدا پێداگیری له‌سه‌ر "پێویستی یه‌كێتی كوردان" و تێكۆشانیان "له‌پێناو ئازادی و رزگاری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر" ده‌كه‌ن.
ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره كورده‌ی سوپای عێراق له كاتێكدا پێوه‌ندییان به شۆڕشی بارزانه‌وه كرد كه زۆر به‌ده‌گمه‌ن پله‌داران له سوپاوه روویان له بزاڤی رزگاریخوازی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌وان بڕیاریاندا له‌گه‌ڵ "مه‌لا مسته‌فای بارزانی" روو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن و پاشان به‌شداریی كارایان كرد له كۆماری كوردستان له مهاباد و هه‌ریه‌ك له‌وان ئه‌ركێكی تایبه‌تی له كۆمار وه‌رگرت.
له‌ناویاندا محه‌مه‌د قودسی جگه له ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی، یه‌كێك له نووسه‌رانی "/رۆژنامه‌ی كوردستان" بوو له سه‌رده‌می كۆماردا و سه‌رچاوه‌كانی مێژوویی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له چه‌ندان بۆنه‌دا، به‌ناوی مه‌لا مسته‌فا بارزانییه‌وه وتاری پێشكه‌ش كردووه، كه له نووسین و خوێندنه‌وه‌دا به‌هره‌یه‌كی زیره‌كانه و جێی شانازی هه‌بوو، یه‌كێك بووه له لاوه ڕۆشنبیره‌كانی كوردستان، خاوه‌نی چه‌ندان چیرۆك و نووسینی ناوداریش بوو.
پاش رۆیشتنی بارزانی و هاوڕێكانی بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، چوار ئه‌فسه‌ره‌كه بۆ عێراق گه‌ڕانه‌وه و به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت نه‌چوون، به‌وه‌ش له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌وكاتی عێراقه‌وه گیران و پاشان له‌سێداره دران.
پاش له سێداره‌دانی هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ره‌كه، ته‌رمی هه‌ریه‌ك له شه‌هیدان "محه‌مه‌د قودسی و مسته‌فا خۆشناو" به‌ره‌و سلێمانی و ته‌رمی شه‌هید "خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم" بۆ هه‌ولێر و ته‌رمی شه‌هید "عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز" بۆ ئامێدی برانه‌وه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1958 به‌دواوه، داوای له عه‌بدولكه‌ریم قاسم و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی عێراق كرد حكوومه‌ت به فه‌رمی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و په‌شیمان ببێته‌وه كه تیایدا ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ی به ناپاك له قه‌ڵه‌م دابوو، دواتر حكوومه‌تی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له بڕیاره‌كه راگه‌یاند و چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كه‌ی وه‌ك "شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر" ناساند.
"وشه" ده‌قی نامه‌ی هه‌ر چوار شه‌هیده‌كه وه‌ك خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه:
لە شوهەدای ڕێگای نیشتمان، عیزەت عەبدولعزیز، مستەفا خۆشناو، خەیروڵا عەبدولکەریم و محەمەد مەحموود– ەوە بۆ برایانی میللەتی کوردی خۆشەویست.
"لە دوای تەبلیغی حوکمی ئیعدام بە یەک سەعات نووسراوە"
برایان لە ژیانی ژێر دەستی و ئیستعماردا لە نووسینی ئەم نامەیەوە تەنیا 14 سەعاتمان ماوە، بە پەتی ئیستعمار دەگەینە دنیای ئازادی و گیانمان دەگاتە گیانی پاکی شوهەدای ڕێگای نیشتمان.
برایان،
خۆمان زۆر بە بەختیار دەزانین کە بەرامبەر واجبی میللی هیچ دوا نەکەوتین، تەنیا نەسیحەتی ئێمە ئەوەیە کە لاوان و نیشتمانپەروەرانی کورد نیکرانی زات بکەنە نیشانە و یەکیەتی بکەنە پەیرەوی خۆیان بۆ شکاندنی تەوقی ئیستعمار و ڕزگارکردنی هەموو میللەتێکی مەزلووم بێ جیاوازی.
برایان،
دوژمنی جەهالەت بن، بە هەموو تواناتان شەڕی جەهالەت بکەن وە دوای جەهالەت مەکەون. ئێمە نیشانەی تێکوشینی میللی میللەتی کوردین لە ساڵی 1947دا. برایانی ئێمە کە ماون بۆ ڕێگای شەرەف تێدەکوشن و پشت بە خودای گەورە میللەت ڕزگار دەبێ.
برایان،
هاتنمانە بەر سێدارە لە بێ دەسەڵاتیەوە و سێ و دوو کردنەوە نەبوو بۆ تێکۆشین، بەڵکو هەر وەکو سەربازێکی ئازاد تا ئاخرین توانا هەوڵمان دا‌و و گەیشتینە ئەم نەتیجەیە. ئیدی بۆ یەکیەتی وە بۆ ئازادی. بژی کورد و کوردستان.
ئیمزا:
خیراللە عبدالکەریم، مستەفا خۆشناو، عیزەت عبدالعزیز و محمد محمود
18ی حوزەیرانی ساڵی 1947.