دوای ئه‌وه‌ی پزیشكان چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه شیری مه‌ڕ به یه‌كێك له خواردنه‌وه زۆر به‌سووده‌كان داده‌نرێت بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی شیری مه‌ڕ ده‌كات و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه شیری مه‌ڕ به‌هۆی پێكهاته به‌هێزه‌كه‌یه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده ڕیشاڵییه‌كان و ماده‌كانی "پۆتاسیۆم، كالیسیۆم، زینك، مه‌گنیسیۆم و ئاسن" و ڤیتامینه‌كانی "A، B6، C، E و K" زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته دوورخستنه‌وه و له‌ناوبردنی ماده ژه‌هراوییه‌كان له‌ناو جه‌سته‌دا، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م شیره ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێزده‌كات و له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌تانپارێزێت: پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه رۆژانه په‌رداخێك له شیری مه‌ڕ بخۆینه‌وه چونكه ئه‌م جۆره خواردنه‌وه‌یه سیسته‌مێكی به‌رگری به‌هێز بۆ جه‌سته دابین ده‌كات و ناهێڵێت جه‌سته دووچاری نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ببێته‌وه وه‌ك مه‌خۆشییه‌كانی شیرپه‌نجه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی دژه ئۆكسانه‌كان و ڤیتامین E له‌م شیره‌دا.
دووه‌م – گه‌شه‌ی جه‌سته زیاد ده‌كات و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانت ناهێڵێت: به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی شیری مه‌ڕ ڕێژه‌یه‌كی زۆر پرۆتینی تێدایه یارمه‌تی جه‌سته‌ت ده‌دات له زیادكردنی گه‌شه‌ی و به‌هێزبوونی ماسوولكه‌كانی له هه‌مان كاتدا، پزیشكان ئه‌وه‌یشیان گوتووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی كێشه‌ی هه‌یه له هه‌ناسه‌دانی یان ته‌نگه نه‌سه‌س ده‌بێت با شیری مه‌ڕ بخۆنه‌وه، چونكه شیری مه‌ڕ زۆر به‌سووده بۆ كرداری هه‌ناسه‌دان.