ئه‌مڕۆ به‌یانی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل 25 شوێنی گرووپی حه‌ماسیان له غه‌زه كردووه‌ته ئامانج و بۆردمانیان كردوون، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی گرووپه‌كه مووشه‌ك و گوله‌هاوه‌نیان ئاراسته‌ی خاكی ئیسرائیل كردووه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له هێرشێكی بۆمبارانكردنی فڕۆكه‌كه بۆ باشووری غه‌زه دوو چه‌كداری حه‌ماس به سه‌ختی بریندار بوون، به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانی ئیسرائیل نه‌كه‌وتووه.
سوپای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، چه‌كدارانی حه‌ماس نزیكه‌ی 30 مووشه‌ك و گوله‌هاوه‌نیان ئاراسته‌ی خاكی ئیسرائیل كردووه و هێزی به‌رگریش توانیویه‌تی ته‌نیا حه‌وت مووشه‌ك پووچه‌ڵ بكاته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێك ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
حه‌ماس گرووپێكی ئیسلامی سوننه‌یه له ساڵی 1987 دامه‌زراوه، به بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری ئیسلامی ناسراوه و ناوچه‌ی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی كۆنتڕۆڵ كردووه و له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له جه‌نگدان، له مانگی ئادار/مارسه‌وه تا ئێسته نزیكه‌ی 127 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه كوژراون كه له ناویان ژن و منداڵیش هه‌ن، هه‌روه‌ها زیاتر له هه‌زار كه‌س بریندار بوون.