دواى كوشتنى حه‌وت پیاوى سه‌ر به هۆزى شه‌مه‌ر له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌م هۆزه له نامه‌یه‌كدا داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، هێزێك له‌م هۆزه پێك بهێنێت.
رۆژى دووشه‌مى رابردوو له ناوچه‌ى حه‌زه‌رى باشوورى موسڵ، پیاوانى هۆزى شه‌مه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش و حه‌وت كه‌سیان كوژران و تا ئێسته چاره‌نووسى 23 كه‌سى تر له هۆزه‌كه دیار نییه.
دواى رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ له
به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆزى شه‌مه‌ر داوا حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده‌ى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات، ره‌زامه‌ندى بده‌ن بۆ دروستكردنى لیوایه‌ك له پیاوانى هۆزه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى پاشماوه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ببنه‌وه.
له هه‌مان به‌یاننامه‌دا هۆزى شه‌مه‌ر ئۆباڵى ئه‌م رووداوانه ده‌خاته ئه‌ستۆى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق و داواش له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه سزا بدات كه له ناو هێزه ته‌ناهییه‌كان، له ژیانى خه‌ڵكى سڤیل كه‌مته‌رخه‌من.
هۆزى شه‌مه‌ر یه‌كێكه له هۆزه هه‌ره گه‌وره‌كانى عه‌ره‌ب، له عێراق و ئوردن و سعوودیه و كوێت و چه‌ندان وڵاتى تر‌ى عه‌ره‌بى بوونیان هه‌یه، مه‌زنده ده‌كرێت ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌م هۆزه نزیك له 10 ملیۆن كه‌س بێت.