به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا
پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری
كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه
هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی
نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان
ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 40 پله و نزمترین پله‌یش 22 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی
به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه
دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ
ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌یش 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.