له وڵاتێكی ئیسلامی كه به پێی شه‌رعی ئیسلام فره‌ژنی تا چوار ژن تێیدا حه‌ڵاڵ كراوه، به هه‌موو جۆرێك قه‌ده‌غه كرا و سزای قوڕس و زۆریش بۆ سه‌رپێچیكارانی دانراوه.
"قربانجولی بیردیمحمدوڤ" سه‌رۆكی توركمانستان له په‌رله‌مه‌نی وڵات‌دا بڕیاری دا، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك فره‌ژنی له وڵاته‌كه قه‌ده‌غه بكات و ڕێگری لێ بكرێت.
ئه‌م یاسایه‌ش به پێی ماده‌ی حه‌وتی یاساكانی خێزان له په‌رله‌مانی توركمانستان بڕیاری له‌سه‌ر درا، كه به ناونیشانی "قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی له توركمانستان" بڵاو كرایه‌وه، هه‌ر له یاساكه‌شدا باس له‌وه كراوه كه مه‌به‌ست له‌م یاسایه ئه‌وه‌یه كه نابێت هیچ پیاوێك له‌گه‌ڵ زیاتر له ژنێكدا هاوسه‌رگیری بكات و ببێته سه‌رۆكی خێزانی زیاتر له ماڵێك و به‌خێویان بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری دانیشتووانی توركمانستان مسوڵمانن و یاساكانی ئاینی ئیسلام پێڕه‌و ده‌كه‌ن، به پێی شه‌رعی ئیسلامیش فره‌ژنی تا چوار ژن حه‌ڵاڵ كراوه، به‌ڵام له وڵاته‌كه‌دا قه‌ده‌غه كرا و هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت، سزاكه‌ش تا پێبژێری پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی و گرتنی زیاتر له دوو ساڵ ده‌ڕوات.