له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه و ڤیدیۆی ژن و مێردێك بڵاو بووه‌ته‌وه كه له كورسیی پشته‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كدا له پێوه‌ندی سێكسی ده‌گیرێن و به به‌رچاوی هه‌موو سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌دا خه‌ریكی ئیشی خۆیانن.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كچێك به ناوی كایلی تولی وێنه و ڤیدیۆی ژن و مێردێكی له ناو فڕۆكه‌یه‌كی مه‌كسیكدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ئاماژه‌ی پێ كردووه كه دایكی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی تۆمار كردووه و به به‌رچاوی ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی تری ناو فڕۆكه‌كه‌دا ئه‌م دیمه‌نه بینراوه.
له ڤیدیۆكه‌دا ژن و مێردێك پشان ده‌دات كه له به‌شی پشته‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك پاڵ كه‌وتوون و خه‌ریكی سێكسن، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ڕه‌وشت و ڕۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌ی هیچ وڵاتێكدا نه‌گونجاوه، كه كه‌سێك له به‌رچاوی منداڵدا ئه‌م كاره بكات و ڕێز له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی نه‌گرێت.
بۆیه یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی سیلڤه‌ر كه خاوه‌نی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ش بوون، ئاشكرای كردووه كه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له بابه‌ته‌كه و بێگومان ئه‌و دوو كه‌سه‌ش سزا ده‌درێن، چونكه كارێكیان كردووه كه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌شتیاران و یاسای فڕۆكهوانییهكهیاندا ناگونجێت.