به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا
پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری
كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه
هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی
نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان
ساماڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله و
نزمترین پله‌یش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م
ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی
ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان سماڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری
تۆز و خۆلێكی سووك، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك، به‌رزترین
پله‌ی گه‌رما 41 پله و نزمترین پله‌یش 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.