زۆر نووستن دەتانكوژێ

:: AM:10:18:23/06/2018 ‌
لە نوێترین توێژینەوە دەركەوتووە، ئەو كەسانەی رۆژانە زیاتر لە 10 سەعات دەخەون، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ زۆر زیاد دەكات و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێ.

كەمخەوی هیچ كاریگەرییەكی خراپ لەسەر تەندروستی لەش دروست ناكات، جیا لە شەكەتی و چاو ئێشە، بەڵام زۆر نووستن وەك توێژینەوەكە سەلماندوویەتی، دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشییەكانی هەرس و دڵ و ڕێژەی چەوری كەمەر زیاد دەكات و ئاستی چەوری ترایگلیسراید لە خوێن بەرز دەكاتەوە، هەروەها ڕێژەی شەكر لە خوێن زیاد دەكات، چونكە بۆ ماوەیەكی زۆر لەش لە جوڵە دەوەستێت و ئەو وزەیەی لە لەش كۆكراوەتەوە، بەكارناهێنرێت لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی دروستبونی چەوری و زیادبوونی كێش، بەمەش مەترسی نەخۆشی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن زیاد دەكات.

زۆر نووسین بۆ خانمان دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری كەمەر، نەخۆشی شەكرە، كەمبونەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵی تەندروست، لە پیاوان دا دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ و نەخۆشی زیندەپاڵ واتە ناچالاكی میتابۆلیزمی لەش، دروستبوونی چەوری كەمەر.

توێژینەوەكە لەلایەن كۆلێژی دەرمانی زانكۆیەكی كۆریای باشوور ئەنجام درا و تێیدا هاتووە، بۆ ئەنجامدانی ئەو توێژینەوە زیاتر لە ملیۆنێك كەس خرانە ژێر چاودێرییەوە كە تەمەنیان لە 40 بۆ 69 ساڵی دا بوو، لە ئەنجام دا دەركەوت، زۆر نووستن وا دەكات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زیندەپاڵ بە ڕێژەی %29 لە پیاوان و ڕێژەی %24.5  لە خانمان زیاتر بێ.



وشە - ئاوات ئازاد