لە شەڵتەڕی ژنانی سلێمانی كچێك خۆی كوشت

:: PM:09:03:24/06/2018 ‌
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕای گەیاند، لە ناو شەڵتەرێكی ژنان لە سلێمانی كچێكی تەمەن 26 ساڵان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 24ی حوزەیران، بەشی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردەوە  كچێكی تەمەن 26 ساڵ لە شەڵتەری ژنان لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

پۆلیس روونی كردەوەتەوە كە دوای گەیشتنی هێزەكانیان و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان و لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراوە .

وەك بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ كردووە، كچەكە ناوی (ك ، ح ، م )ەو تەمەنی 26 ساڵە و بە پەت خۆی خنكاندووە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە خۆكوشتن و كوشتن زیادی كردووە و ئەمڕۆیش پۆلیسی سلێمانی ڕای گەیاند، هێزێكی تایبەتیان بۆ كۆتای هێنانی بە خراپی دۆخی تەناهیی شارەكە پێكهێناوە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم