عێراق لەبارەی دەستوەردانی سەربازی توركیا چەند بڕیارێك دەدات

:: PM:09:05:24/06/2018 ‌

ئەنجوومەنی ویزاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی لەبارەی دەستوەردانەكانی توركیا لە كاروباری عێراق راگەیاند.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ یەكشەم بڵاوی كردەوە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ویزاری ئاسایشی نیشتیمانی كردووە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پێشێلكارییەكانی توركیا بۆ سەر ئاسمان و خاكی عێراق كراوە.

زیاتر گوتی، لە كۆبوونەوەكە بەوەردی ئەو بابەتە لەلایەن حەرەكاتی وەزارەتی بەرگری و پاسەوانانی سنوور و بەرگری ئاسمانی و وەزارەتی دەرەوە باس كراوە و كۆمەڵە بڕیار و رێنوێنی دەرچووە بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق و رەتكردنەوە و رووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر خاكی عێراق، هەروەها رەتكردنەوەی هەر دەستدرێژییەك لەخاكی عێراقەوە بۆ سەر توركیا.

ئەنجوومەنەكە رێنوێنی دا بۆ گرتنەبەری رێگەچارەی دیپلۆماسی بۆ رێگرتن لەهەر پێشێلكارییەك بۆ سەر خاكی عێراق و پێكهێنانی لیژنەیەك لە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا و ئۆپراسیۆنەكانی هاوبەش و ئاسایش و هەواڵگری و وەزارەتی بەرگری و هێزەكانی سنوور و ناوخۆ و راوێژكارانی ئاسایشی نیشتیمانی بۆ ئەوەی راپۆرت و رێنوێنی خۆیان لەوبارەوە بەزووی پێشكەیش بكەن.






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل