پیازی كوڵاو بخۆی..جه‌سته‌ چی به‌سه‌ر دێت؟

:: PM:02:03:25/06/2018 ‌
كوڵاندنی پیاز پێویستە قەبارەكەی گەورەتر بێت لە پیازی ئاسایی لەنێوان 3سم نیو یان 4سم نیودا بێت. ئاساییە ئەگەر پیازەكە چ جۆرێك بێت وەكو پیازی سوور،پیازی زەرد و سپی.كوڵاندنی ئەم پیازە زۆر سوود بەلەش دەگەیەنێت و چەندین پێكهاتەی گرنگ زیاد دەكات لەكاتی كوڵاندنیدا.


یەكەم: ئالیسینی تێدایە، پیاز ئالیسین بە لەش دەدات، یەكێكە پێكهاتەكانی گۆگردی ئەندامی و بەرپرسە لە بۆن و چێژی پیاز، ئەگەر پیاز ورد بكرێت ئەوە رژێنەكانی سولفەنیك ترش بەرهەم دێنن و ئالیسین بەرەڵا دەكات و بەمەش لەش دەپارێزێت لە دژی خوێن مەین و هەستەوەری و هەوكردن و بەكتریا.

دووەم: دژە ئۆكسید، پیاز دووجۆر دژە ئۆكسیدی گرنگی تێدایە كە زیاتر سەرچاوەی سروشتین دژە بەكتریا و دژە كەڕوو و تایبەتمەندی دژە هەوكرنی هەیە. خواردنی یەك یان دوو پیازی پیشاو لە رۆژێكدا یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شێرپەنجە دەدات، بە ڕێژەی %50 و ڕێ لە نەخۆشییەكانی كۆڵیسترۆڵ دەگرێ و لەگەڵ رەقبوونی دەمارەكان و نەخۆشی دڵ.
ناوەرۆكی پیاز یارمەتی میتابۆلیزمی لەش دەدات و ڤیتامین E تێدایە، و چەندان ئایۆنی كانزای بێسوود لە لەشدا لەناو دەبات.

سێیەم: مس، مس لە پیازی كوڵاودا هەیە، سوودەكانی مس زۆرن گرنگترینیان ئەوەیە كە خۆراك بە مێشك دەدات و كارەكانی مێشك ئاسانتر دەكات، بوونی مس گرنگە لە خۆراكی رۆژانەدا، چونكە یارمەتی بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری لەش دەدات و ڕێ لە هەوكردن دەگرێت.

چوارەم: ڕیشاڵ، پیازی كوڵاو سەرچاوەیەكی باشی ڕیشاڵی خۆراكییە، ئەم ڕیشاڵە یارمەتی كەمكردنەوەی كۆڵیسترۆڵ دەدات، ئاستی شەكری خوێن ڕێك دەخات، مەترسییەكانی شەكری جۆری دوو كەم دەكاتەوە و تەنانەت نەخۆشی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن كەم دەكاتەوە، بوونی ڕیشاڵ كۆئەندامی هەرس باشتر دەكات و ڕێ لە قەبزی دەگرێت.

چۆنیەتی ئامادەكردنی پیازی كوڵاو:
12 پیازی بچووكی  زەردی مامناوەند و نیو كوپ شیر و دوو كەوچك كەرە و خوێ و بیبەر و مەعدەنووسی تازە ئامادە بكە.
سەرەتا پیازەكان پاك بكە و لە مەنجەڵێكدا تا ئاستێك ئاوی تێبكە تا پیازەكان دادەپۆشێت و پاشان بیكوڵێنە، گەرمییەكەی مامناوەند بكە تا بە هێواشی دەكوڵێت، كاتێك پیازەكە ناسك و نەرم دەبێتەوە  بۆ ماوەی 45 خولەك بەجێی بهێڵە، پیازەكان بپاڵێوە و دواتر بیكە مەنجەڵێكی مام ناوەندەوە و هەتا كەمێك سارد دەبێتەوە، دواتر كەرە و شیر و مەعدەنووسەكەی بۆ زیاد بكە تا دەتوێتەوە، بەڵام مەهێڵە بكوڵێت، لە كۆتایی دا خوێ و بیبەرەكەی بۆ زیاد بكە و وەكو سوپێك بە گەرمی بیخۆ.



وشە - ئاوات ئازاد