بارزانی سوپاسالاری عێراق له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی شه‌ڕی مووسڵ كۆبوونه‌وه‌

:: PM:06:01:05/12/2016 ‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سوپاسالاری عێراق، سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشەم لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فەریقی یەکەم عوسمان عەلی فەرهوود ئەلغانمی سوپاسالاری عێراق و شاندێکی یاوەری كۆبووه‌وه‌ و تێیدا وردەکارییەکانی پڕۆسەی ئازادکردنی موسڵ خرایە بەرباس و ستایشی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەدەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق، فەریق ڕوکن عەندولئەمیر یارەڵڵا جێگری سوپاسالاری عێراق بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و جێگری فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و لیوا ڕوکن سەعد ئەلعەللاق بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی به‌شدارییان كردووه‌.

وه‌ك ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێ داوه‌، هەر لە دیدارەکەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە کرایەوە.


وشە - كوردۆ شابان