ئەم خۆراکانە جوانی بۆ پێست دەگەڕێننەوە

:: PM:06:26:10/07/2018 ‌

بەگوێرەی ئەوەی لە دنیادا چەندان جۆر خۆراکی جیاوازمان هەیە بۆیە پزیشکان چەند جۆرە خۆراکێکی بەسوودیان دیاریکردووە کە زۆر بەسوودن بۆ پێست و جوانی بۆ پیستی رووخسار دەگەڕیننەوە.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "organicfacts" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لە چەند خۆراکێکی بەسوود دەکات و دەڵیت، توێژینەوە نوێیەکان ئەوەیان سەلماندووە کە چەند خۆراکێک هەن کاریگەریان هەیە لەسەر جوانکردنی پێست و رزگارکردنی پێسی رووخسار لە چرچوولۆچی و پەڵەی رەش، ئەمەیش چەند خۆراکێکی دیاری کراو دەگرێتەوە کە دوورن لە کالۆری بەرز و جەوری ناتەندروست و شەکر، بۆیە لێرەدا باس لەو خۆراکانە دەکەین:

یەکەم – زەیتی زەیتوون و برۆکلی: بەکارهێنانی زەیتی زەیتوون لە خۆراکەکان و زەڵاتەکانتدا و خواردنی یارمەتییەکی باشە بۆ پێست چونکە زەیتی زەیتوون بە باشترین پێکهاتە دادەنرێت بۆ جەستە بەگشتی و پێستی ڕووخسار بەتایبەتی، جگە لەوەیش رووەکی برۆکلی بەوە ناسراوە کە رێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی C و E کە هەم بۆ زیادکردنی بەرگری جەستە بەسوودە هەم بۆ نەهێشتنی چرچوولۆچی پێست و لەناوبردنی زیبکە و پەڵەی ڕەشیش بەسوودە.

دووەم – بەرهەمە سپییەکان: پزیشکان زۆربەی کاتەکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە رۆژانە لە بەیانیاندا گرینگی بەخواردنی بەرهەمە سپییەکان بدەین وەک "ماست، شیر، پەنیر و قەیماغ" چەندان جۆری تر چونکە ئەم بەرهەمانە کاریگەرییەکی باش دروست دەکەن لەسەر سافکردنی پێستی رووخسار.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان