نازێ عەزیزی، خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نوێترین وێنه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش نوێترین ده‌ركه‌وتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یە دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له دابڕانى له هونه‌ر و چاوى كامێرا‌كان.
وێنه‌كه‌ى نازێ به شێوه‌یه‌كى شاز له ئه‌ڵمانیاوه گیراوە و ده‌نگدانه‌وه‌ى دروست كردووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌وادارانى بۆیان نووسیووه: "ته‌مه‌نى ئه‌و هى ئه‌وه نییه ئه‌م جۆره وێنانه بگرێت و وێنه‌كه‌ى نه‌شیاوه".
نازێ یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى به گۆرانی ڕۆمانسی ناسراوه، وه‌ك خۆى پێشتر ئاماژه‌ى پێ كردووه، دەیەوێت بە گۆرانی و میوزیکی رۆمانسی خەڵک لە سیاسەت دوور بخاتەوە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ئەڵمانیا دەژی، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، دەرچووی بەشی کشتوکاڵە و بەدەر لە هونەری گۆرانیبێژی شاحیریشە، لە ساڵی 2018ـدا ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە و بەشداریشی لە ھیچ ئاھەنگ و کۆنسێرتێکدا نەکردووە.