میدیاكانی سووریا ڕایان گه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌یانی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل هێرشێكیان كردووه‌ته سه‌ر سێ له بنكه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی سووریا له به‌رزایییه‌كانی جۆلان و بۆردمانیان كردوون.
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بنكه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی سووریا له گوندی خزری ناوچه‌ی قونێیته‌ڕه‌ی به‌رزایییه‌كانی جۆلان له‌لایه‌ن مووشه‌كه‌كانی سوپای ئیسرائیله‌وه بۆردمان كراوه و زیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، سێ له بنكه سه‌ربازییه‌كانی سووریا كراونه‌ته ئامانج، ئه‌مه‌یش وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و هێرشه له‌ناكاوه‌ی دوێنێ هێزه‌كانی سووریا ئه‌نجامیان دا به ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ باكوری ئیسرائیل.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا نووسراوه، هێزی به‌رگریی ئیسرائیل ڕژێمی ئه‌سه‌د به هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه ده‌زانێت، هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی هیچ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك دژی سوپای ئیسرائیل نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی سه‌ربازی سووریا ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه كراوه، به‌ڵام هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه تێكشكێنراون.
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا، هێزه‌كانی ئه‌سه‌د پێشڕه‌وه‌ییان كردووه و هاتوونه‌ته به‌رزایییه‌كانی جۆلان كه به خاكی ئیسرائیل داده‌نرێت، ئه‌مه‌یش ئیسرائیلی تووڕه كردووه و دوێنێ دوا زه‌نگی ئاگاداری لێ دا له ناوچه‌كه به‌مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریا.
له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو ئیسرائیل زۆرترین هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ئێران له‌و وڵاته، له 26 حوزه‌یران/یۆنیۆی 2018 مه‌تاری دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تی بۆردمان كرا، له 10ی شوبات/فێبرایه‌ر هێرشی كرده سه‌ر 12 پێكه‌ی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ئێران، كه‌وتنی فڕۆكه‌یه‌كی ئێف 16ی ئیسرائیلیشی به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی لێ كه‌وته‌وه.
له هه‌شتی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر 2017، ده‌وروبه‌ری شاری حه‌ما بۆردمان كرا و كوژرانی دوو سه‌ربازی ئه‌سه‌دی لێ كه‌وته‌وه، له 27ی نیسان/ئه‌پریل بۆردمانی كۆگاكانی چه‌كی حزبوڵای لبنانی له نزیك دیمه‌شق كرد، له 22ی نیسان/فێبرایه‌ری 2017 ناوچه‌ی قه‌تیفه‌ی نزیك دیمه‌شق بۆردمان كرا، له 13 فێبرایه‌ر فرۆِكه‌خانه‌ی مزه، له 28ی نۆڤێمبه‌ری 2016 باشووری جۆلان، 22 بۆردمانی تری ئه‌نجام داوه.