ڕۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى ڕه‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى سائیروون ده‌ستیان به‌هێرشێك كردووه بۆ سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران و به"ناپاك" تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن.
له ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا ڕۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى له‌نده‌نى ڕ‌اپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له نێوان هاوپه‌یمانى نه‌سر و هاوپه‌یمانى سائیروون هه‌یه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، "ناكۆكى نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران و ره‌وتى سه‌در، به شێوه‌یه‌كى بێ وێنه ئاشكرا بووه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هێرش ده‌رده‌كه‌وت كه ره‌وته‌كه به ئاشكرا بۆ سه‌ر عه‌بادى ئه‌نجامى داوه".
دوێنێ زیا ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى ڕه‌وتى سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه، له‌ناو به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ى وه‌بیر عه‌بادى هێناوه‌ته‌وه، زیاتر له جارێك موقته‌دا سه‌در پێشتر رێگریى له كه‌وتنى عه‌بادى كردووه.
ڕۆژنامه له‌نده‌نییه‌كه، ئه‌مه ده‌كاته سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ئه‌و هێرشه‌ى كه ده‌كرێته سه‌ر عه‌بادى و ئاماژه‌ی داوه، ره‌وتى سه‌در عه‌بادى به شكستخواردوو ده‌زانن، ناڕه‌زایى له‌وه ده‌رده‌بڕن جارێكى تر عه‌بادى ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
جیا له‌وه‌ش وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه، سه‌ركرده‌كانى ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى سائیروون، حه‌یده‌ر عه‌بادى به "ناپاك" تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، چونكه عه‌بادى و هاوپمانێتییه‌كه‌ى كه ناوى "نه‌سر"ه له هاوپه‌یمانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا نزیك ده‌بنه‌وه، ئه‌مانیش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن.
سه‌درییه‌كان پێیان وایه نزیكبوونه‌وه‌ى عه‌بادى له‌م دوو هاوپه‌یمانێتییه ماناى دوورخستنه‌وه‌ى سائیروون ده‌گه‌یه‌نێ كه له‌لایه‌ن موقته‌دا و ره‌وته‌كه‌ى پاڵپشتى ده‌كرێت.
به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى كه له‌دواى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایار/ مایۆ راگه‌یانراوه، سائیروون 54 كورسیى به‌ده‌ست هێناوه و هاوپه‌یمانێتى نه‌سریش 42 كورسى، پێشتر عه‌بادی و سه‌در هاوپه‌یمانییان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ په‌راوێزخستنی سه‌در و پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی له نێوان فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و نه‌سڕ ده‌كه‌ن، بۆ هێشتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له ده‌ست حزبی ده‌عوه.