بە پێی گروپی خوێنەکەت ئەو خۆراکانە بخۆ

:: AM:10:43:13/07/2018 ‌
ھەر گروپە خوێنێک لە مرۆڤدا خاوەن تایبەتمەندییەکی دیاریکراوە کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، جۆری گروپی خوێن ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە وەرگرتنی جۆری خواردن، ئەمەیش پەیوەستە بە کرداری ھەرس و کەم کردنەوەی کێشی لەش، بۆیە پێویستە مرۆڤ بەپێی جۆری گروپی خوێنەکەی خۆراک بخات، بۆ نموونە ئەو کەسانەی جۆری خوێنیان A یە، پێویستە دوور بکەونەوە لەخواردنی گۆشت و زیاتر سەوزە بخۆن، ئەو کەسانەی کە جۆری خوێنەکەیان لە دەستەی O یە، خواردنی پرۆتین و گۆشت و ماسی بخۆن، ئەو کەسانەی کە جۆری خوێنیان AB یە واباشترە خۆراکی دەریایی بێ چەوری بخۆن، ھەروەھا ئەو کەسانەی کە جۆری خوێنەکەیان B یە واباشترە گۆشتی سوور زیاتر بخۆن لەبڕی گۆشتی مریشک.

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک پەیڕەوی لە بەرنامەی خۆراکی جیاواز دەکەن بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەشیان، ئەگەر بەرنامەیەکی خۆراکی سوودی هەبوو بۆ کەسێک، مەرج نییە بەهەمان کاریگەرییەوە سوودی بۆ تۆیش هەبێت، چونکە پێکهاتەی جەستەی هەریەکێکمان جیاوازە لەوەیتر. 

گروپی خوێنی A:پێویستە پەیڕەوی بەرنامەیەکی ڕووەکخۆریی بکەن و خواردنی گۆشت کەمتر بکەنەوە، هه‌وره‌ها پێویستە زیاتر خۆراکی فرێش بخۆن نەک خۆراکی کۆن یان خۆراکی نا سرووشتی و خواردنی له‌ قتوو كراو. 

گروپی B:ئەو کەسانەی دەستەی خوێنیان Bییە، پێویستە خۆیان لە خواردنی زۆری گەنم، مریشک، تەماتە، گەنمە شامی و نیسک بەدوور بگرن، چونکە دەبێتە هۆی قەڵەوبوونیان. 

گروپی خوێنی AB:ئەم جۆرە کەسانە رێژەیەکی کەم لە ترشە ئەنزیمییەکان لە گەدەیاندا هەیە، بۆیە ناتوانن بە باشی گۆشت هەرس بکەن، بۆیە سەرئەنجام گۆشتەکە وەک چەوری لە جەستەیاندا کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی قەڵەوی، وا باشترە ئەو جۆرە کەسانە بە بەردەوامی ژەمی بچووک و سووک بخۆن، هەروەها  دەبێت خۆیان لە خواردنەوەی کافاین و کحول بپارێزن، بەتایبەت لەو کاتانەدا کە هەست بە هەبوونی فشاری دەروونی دەکەن.

گروپی خوێنیo:بە پێچەوانەی گروپی خوێنی AB، ئەم جۆرە کەسانە رێژەیەکی زۆر لە ترشە ئەنزیمییەکان لە گەدەیاندا هەیە، بۆیە ئاسانتر دەتوانن ئەو خۆراکانە هەرس بکەن کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و چەوری، بەڵام پێویستە خۆیان بەدووربگرن لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات، چونکە دەبێتە هۆی قەڵەوبوونیان، بەتایبەت دانەوێڵە.

هەموو كەسێك جۆرە خوێنێكی تایبەت بەخۆی هەیە كە جۆرەكانی خوێنیش دەكرێن بە چوار بەشەوە بریتین لە A,B,AB,O بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە، پسپۆڕان گەیشتوون بەو ئەنجامەی، هەر جۆرە خوێنێك تایبەتمەندی خۆی هەیە كە هاوبەشە لەگەڵ ئەندامەكانی لەش.


وشە - محەمەد میران