سێ‌ ڕێ بۆ دابەزاندنی كێشی لەش

:: PM:02:16:15/07/2018 ‌
چەندان ڕێی جۆراوجۆر هەیە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، بەڵام زۆرێك لەو رێگایانە دەبنە هۆی تێكدانی لەش و بەدهەرسی، گۆڕینی شێوازی ژیان و خواردن زۆر گرنگە تا ببێتە هۆی دابەزاندنی كێشی لەش، بەم سێ‌ ڕێیە دەتوانن بە ئاسانی كێشی لەش كەم بكەنەوە.

یەكەم: ڕاهێنانی وەرزشی بۆ دڵت بكە، بۆ دابەزاندنی كێشی لەشت بە شێوەیەكی مامناوەند، دەست بكە بە وەرزشكردن بۆ ماوەی 150 بۆ 250 خولەك بۆ چالاكی دڵ و خوێن، بەشێوەی راهێنانی  هەفتانە یان دەتوانیت لە هەفتەیەكدا دووجار ئەم راهێنانی هێزە دووبارە بكەیتەوە.

دووەم: سەوزە و پرۆتین و چەوری دروست بخۆ، هەر یەكێك لە ژەمەكانت سەرچاوەیەكی تێدایە كە دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێش و سەرچاوەی پرۆتین و سەوزەكان زۆر گرنگە بۆ لەش، ئەگەر لەگەڵ خواردنی سەوزەكاندا وەرزش ئەنجام بدرێت، ئەوا رۆژانە نزیكەی 20 بۆ 50 گرام كێشی لەش كەم دەكاتەوە.

سەوزەكان وەكو برۆكلی، قەرنابیت، خەیار، كەلەرم، كاهوو، سپێناغ، سلق، سەرچاوەكانی پرۆتین وەكو ماسی، خۆراكی دەریایی، ماسی سەلەمون، رۆبیان، هێلكە پڕە لە ئۆمێگا3، گۆشتی گا، گۆشی بەرخ، مریشك، خواردنی بڕێكی زۆر پرۆتین میتابۆلیزم بەهێز دەكات و رۆژانە نزیكەی 80 بۆ 100 كالۆری دەسوتێنێت.

سێیەم: گرنگترین بەش كەمكردنەوەی شەكر و كاربۆهیدراتە، ئەم خۆراكانە دەردانی ئەنسۆلین هان دەدەن و ئەم ئەنسۆلینەش دەبێتە هۆی دروستبوونی چەوری لەش، كاتێك رێژەی ئەنسۆلین كەم دەبێتەوە لەش زیاتر ئەو چەوریانە بەكاردەهێنێت كە كۆبووەتەوە لە بری كاربۆهیدرات، هەروەها سودێكی تری نزمبوونەوەی ئەنسۆلین گورچیلەكان لە ئاوی زیادە و سۆدیۆمی زیاد دەپارێزن و دەیكەنە دەرەوەی لەش.



وشە - ئاوات ئازاد